ژمارەی کوژراوانی داعش لە هێرشەکەی دوێنێی هاوپەیمانان ئاشکرا دەکرێت

شەوی رابردوو فڕۆکەکانی هاوپەیمانان هێرشێکی چڕیان کردبووە سەر داعش

K24 – گەرمیان:

سەرچاوەیەکی ئەمنی لەسنوری شارەدێی کوڵەجۆی گەرمیان بەکوردستان24ـی راگەیاند، لە ئاکامی بۆردوومانی دوێنێی فڕۆکە جەنگیەکان لەسنوری خانەقین و گوڵاڵە، 11 چەکداری داعش کوژراون.

ھێرشە ئاسمانیەکەش، لە رێگەی چوار فڕۆکەوە لە چەند ناوچەیەکی جیای سنووری خانەقین ئەنجامدراون.

 هێرشەکەی هاوپەیمانان دوای ئەوە هات، دو ماوەیەکە چەکدارانی داعش لەو ناوچەیە زنجیرەیەک ھێرشیان بۆسەر پێشمەرگە و ئاسایش و ھێزیە عیراقیەکان ئەنجامدابوە.

H.J