ئه‌ستێره‌یه‌كی مانچسته‌ر سیتی به له‌چكه‌وه له به‌رده‌م راگه‌یاندنه‌كان ده‌رده‌كه‌وێت
ره‌نگه جێگه‌ی پێكه‌نین بێت، به‌ڵام په‌یامێكی گه‌وره‌یی مرۆیی گه‌یاندووه
K24 - هه‌ولێر:
بنیامین میندی، به‌رگریكاری یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی ئینگلیزی، دوای یارییه‌كه‌یان به‌رامبه‌ر به یانه‌ی لیسته‌ر سیتی كه به ئه‌نجامی 3 گۆڵ به‌رامبه‌ر به گۆڵێك یارییه‌كه‌یان برده‌وه، به له‌چكێكه‌وه له به‌رده‌م راگه‌یاندنه‌كان ده‌ركه‌وت.
هاوڕێیه‌كی ئه‌و به‌رگریكاره له یانه‌كه، ئیمیرك لاپۆرتی، له ساتی ده‌ركه‌وتنی به‌و شێوه‌یه وێنه‌یه‌كی گرتووه و داوای كردووه روونكردنه‌وه بدات بۆچی ئه‌و له‌چكه‌ی به‌سه‌ره‌یه‌وه، له وه‌ڵامیشدا گوتوویه‌تی: "كه‌مێك باران بوو بۆیه".
وێنه‌كه كاردانه‌وه‌یه‌كی زۆری له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌دوای خۆیدا هێناوه و هه‌ندێكیان به گاڵته‌وه نووسیویانه: "به پیره‌ژن و كه‌سایه‌تییه كۆمیدییه‌كانی ناو فیلمه كارتۆنه‌كان ده‌چێت".
ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕوان نه‌ده‌كرا، بڵاوكردنه‌وه‌یه‌كی وێنه‌یه‌كی دیكه‌ی میندی بوو، كه له ئیسنتاگرامه‌كه‌ی خۆی بڵاویكردووه‌ته‌وه و تێیدا ده‌رده‌كه‌وێت، له كاتی چوونه ناو یاریگا، ده‌ستی منداڵێكی گرتووه، كه به هۆی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری كیمیایی قژه‌كه‌ی هه‌ڵوه‌ریوه و ناچار بووه كڵاوێك له‌سه‌ر بكات، منداڵه‌كه نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی هه‌یه و چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرێت.
وێنه‌كه كاردانه‌وه‌یه‌كی زیاتری له وێنه‌كه‌ی یه‌كه‌م لێكه‌وته‌وه ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی یاریزانه‌كه‌یان به په‌یامێكی گه‌وره‌ی مرۆیی وه‌سفكردووه.