ھەڵبژاردنی ئەندامانی ئەنجوومەنی سەركردایەتی گشتی یەكێتی دواخرا
كۆنگرەی چوارەمی یەكێتی
K24 - سلێمانی
ھەرچەندە بڕیاربوو ئەمڕۆ ئەندامانی ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكێتی لە دووەم رۆژی كۆنگرەی چوارەمی ئەو حزبە ھەڵبژێردرێن، بەڵام پڕۆسەكە دواخرا.
پەیامنێری كوردستان24 لە سلێمانی رایگەیاند: "لە دووەم رۆژی كۆنگرەی چوارەمی یەكێتی بڕیاردرا ھەڵبژاردنی ئەندامانی ئەنجوومەنی سەركردایەتی گشتی یەكێتی بۆ سبەی دوابخرێت".
لەلای دیكەوە مه‌لا یاسین ره‌ئوف، وته‌بێژی كۆنگره‌ی چواره‌می یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا گوتی: "سبه‌ی دووشه‌ممه 23/12/2019 هه‌ڵبژاردن بۆ ئه‌نجوومه‌نی گشتی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی ده‌كرێت".
گوتیشی: "په‌یڕه‌وی ناوخۆی یه‌كێتی به زۆرینه‌ی ده‌نگ له‌ناو كۆنگره‌دا په‌سه‌ند كرا‌و ئه‌نجوومه‌نی گشتی سه‌ركردایه‌تیش ده‌توانێت ده‌ستكاری په‌یڕه‌وی ناوخۆ بكات".
بەگوێرەی زانیاری پەیامنێرمان: "لەناو ھۆڵی كۆنگرەدا گوتراوە كە ئەمڕۆ بەھۆی نەبوونی كات ناتوانن دەنگدان بۆ ئەندامانی ئەنجوومەنی سەركردایەتی گشتی بكرێت".
ئەنجوومەنی سەركردایەتی گشتی یەكێتی لە 121 كەس پێكدێت، دوێنێ لە رۆژی یەكەمی كۆنگرە ھەر یەك لە بەرھەم ساڵح و قوباد تاڵەبانی و رێواز فایەق بەبێدەنگدان وەك ئەندامی ئەنجوومەنی سەركردایەتی ھەڵبژێردران.
دوێنێ 21/12/2019 یەكێتی نیشتمانی كوردستان دەستی بە كارەكانی چوارەم كۆنگرە كرد و لە رۆژی دووەمدا ئەمڕۆ پەیڕەوی ناوخۆی حزبەكە پەسند كرا.
ھ.م