ڤان دایك: مێسی شایسته‌ی خه‌ڵاتی باڵۆن دۆر نه‌بوو
ڤان دایك: كاتێك زانیم مێسی خه‌ڵاته‌كه ده‌باته‌وه خه‌ریك بوو مه‌راسیمه‌كه جێبهێڵم

ڤان دایك به‌رگریكاری هۆڵه‌ندی یانه‌ی لیڤه‌رپوول له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه لیۆنێل مێسی شایسته‌ی خه‌ڵاتی تۆپی زێرینی 2019 نه‌بوو، ده‌شڵێت: كاتێك پێش مه‌راسیمه‌كه زانیم مێسی خه‌ڵاته‌كه‌ی مسۆگه‌ر كردووه خه‌ریك بوو بایكۆتی ئاهه‌نگه‌كه بكه‌م.
لیۆنێل مێسی كاپتنی بارسێلۆنا كه توانی نازناوی خه‌ڵاتی تۆپی زێرین له‌ژێر چنگی ڤان دایك و كریستیانۆ ده‌ربێنێت و بۆ شه‌مشه‌مجار خه‌ڵاته‌كه بباته‌وه.
له‌مباره‌یه‌وه ڤان دایك به رۆژنامه‌ی میره‌ری بریتانیای راگه‌یاند كه به‌هۆی بێبه‌شبوونی له خه‌ڵاتی تۆپی زێرینی 2019 زۆر هه‌ستی به نائومێدی كردووه، ده‌شڵێت: له كاتی مه‌راسیمه‌كه هه‌ندێك قسه‌مان به ئینگلیزی له‌گه‌ڵ مێسی كرد، به‌ڵام گفتووگۆیه‌كانمان زۆر كورت بوو، چونكه مێسی ئینگلیزییه‌كه‌ی زۆر خراپ بوو، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا لیۆ مێسی ستایشی ئاستی كردم و توانای منی به‌رزنرخاند.
ڤان دایك گوتیشی: راسته خه‌ڵاتی باڵۆن دۆرم له‌ده‌ستدا كه خۆم به شایسته‌ی خه‌ڵاته‌كه ده‌زانی، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا دڵخۆشم كه هاوشانی باشترینه‌كانی تۆپی پێ له مه‌راسیمی خه‌ڵاتی تۆپی زێرین ئاماده بووم.
ڤان دایك ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه هه‌ست به شانازی ده‌كات له یانه‌یه‌كی گه‌وره‌ی وه‌ك لیڤه‌رپوول یاری ده‌كات، ده‌شڵێت: لیڤه‌رپوول بۆ من هه‌موو شتێكه، گرینگ‌ترین شت لای من نازناوه به كۆمه‌ڵه‌كانه.
