تەواوی رووداوە گرنگەکانی ساڵی 2019

2019 چی روویدا و چی گۆڕا؟

K24 – هه‌ولێر:

لەم راپۆرتەدا، بەشێک لە رووداوە گرنگەکانی ساڵی 2019 بەگوێرەی مانگی روودانیان خروانەتەڕوو.

مانگی یەک

ئۆستریا (نەمسا) بۆ یەکەمجار هاوسەرگیریی هاوڕەگەزخوازەکانی بە یاسایی کرد. پێش نەمساش، ئەڵمانیا، فەرەنسا و ئیسپانیا هەمان کاریان کردبوو

وڵاتی قەتەر لە دوای 50 ساڵ لە ئەندامبوون، رێکخراوی ئۆپیکی جێهێشت

بۆ یەکەمجار، کەشتیەکی ئاسمانی چینی لە سەر ئەو رووەی مانگ نیشتەوە کە رووی لە زەوی نییە

رووخانی بەنداوێکی بەڕازیل بووە هۆی گیان لەدەستدانی 237 کەس و بێ سەروشوێن بوونی 33 کەس

ئەمەریکا کۆمپانیای هواوی چینی بە تۆمەتی ساختەکاریی سزا دا

مانگی دوو

بۆ یەکەم جار پاپای ڤاتیکان سەردانی نیمچە دوورگەی عەرەبی کرد و گەیشتە ئەبو زەبی

ناوی ماسەدۆنیا (مەقدۆنیا) دوای ناکۆکییەکی زۆر لەگەڵ یۆنان گۆڕدرا بۆ کۆماری باکووری ماسەدۆنیا

کردەوەیەکی خۆکوژیی هێزە ئەمنییەکانی هیندستانی کردە ئامانج و بەمەش گرژی کەوتە نێوان هیندستان و پاکستان

مانگی سێ

پزیشکان هەنگاوێک لە چارەسەکردنی نەخۆشی ئایدز نزیکبوونەوە ئەمەش لە رێگای چاندنی خانەی بنەڕەتیی، بەڵام ئەم چارەسەرە پێویستی بە تاقیکردنەوە و هەنگاوی دیکەیە

کەوتنەوە خوارەوەی فڕۆکەیەکی ئیسۆپی کە بووە هۆی گیان لەدەستدانی 157 کەس

بەهۆی داڕووچوونی زەوی، هەزار کەس لە مۆزەمبیق گیانیان لەدەستدا و زیانی دوو ملیار دۆلار بەو وڵاتە گەیشت

هێرشی تیرۆرستی بۆ سەر دوو مزگەوتی نیوزلاند بووە هۆی کوژرانی 50 کەس

مانگی چوار

بۆ یەکەمجار وێنەی "کونی رەش" لە بۆشای ئاسمان ئاشکرا کرا کە 500 ملیۆن تریلیۆن کیلۆمەتر لە زەویەوە دوورە

جولیان ئاسانج، دامەزرێنەری ویکیلیکس دەستگیر کرا

کلێسای دێرینی نۆتردام لە پاریس گڕی گرت و بەشێکی سووتا

هێرشێکی تیرۆرستی کرایە سەر چەند کلێسایەکی سریلانکا و بەهۆیەوە 250 کەس کوژران

ئەکتەرێکی کۆمیدی بووە سەرۆکی ئۆکرانیا

کیم جونگ ئون، سەرۆکی کۆریای باکوور، لەگەڵ ڤلادمیر پوتن، سەرۆکی رووسیا، کۆبووەوە

خۆپیشاندان دژی نیکۆلاس مادورۆ، سەرۆکی ڤەنزیۆلا، دەستی پێکرد

بۆ یەکەمجار پاشایەکی ژاپۆنییەکان وازی لە تەختی پاشایەتی هێنا

مانگی پێنج

سەرۆکی تایلەند کەسێکی ئاسایی و سەرۆکی پاسەوانەکانی کردە هاوسەری خۆی

فیلمی Avengers: Endgame لە ماوەی دوو هەفتە، دوو ملیار دۆلاری کۆکردەوە

تایوان هاوسەرگیریی هاوڕەگەزخوازنی کردە یاسا

نارێندرا مۆدی لە هەڵبژاردنەکانی هیندستان سەرکەوتنی بەدەستهێنا

مانگی شەش

تیریسای مەی، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا، دەستی لەکارکێشایەوە

خۆپیشاندانی ملیۆنی هۆن کۆنگ دەستی پێکرد

مانگی حەوت

بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان هێرش کرایە سەر سعوودیە

خۆپیشاندانەکان لە فەرەنسا پەرەی سەند

تورکیا یەکەم کاروانی سیستمی مووشەکی ئێس- 400ی رووسی وەرگرت کە بووە هۆی تێکچوونی پەیوەندی ئەمەریکا و تورکیا

ئێران کەشتییەکی نەوتهەڵگری بەریتانیای دەستبەسەر کرد

مانگی هەشت

هێرشێکی خۆکوژیی کرایە سەر ئاهەنگێکی هاوسەرگیریی لە کابول و 60 کەس کوژران

بەرازیل سوپاکەی ناردە دارستانەکانی ئەمازۆن تاوەکو کۆنتڕۆڵی ئاگرە بەرفراوانەکە بکەن

خۆپیشاندانەکانی هۆنکۆنگ توندوتیژی تێکەوت

مانگی نۆ

ئیسپانیا بۆ چوارەم جار هەڵبژاردنی ئەنجامدا

لە مانگی نۆ، لە دوو هێرشدا لە کابول، 50 کەس کوژران، کە یەکێک لەو هێرشانە سوپای ئەفغانستان بە هەڵە ئەنجامی دا و خەڵکی مەدەنی کوشت.

مانگی 10

تورکیا هێرشی ئاسمانی بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان دەستپێکرد

کۆریای باکوور مووشەکێکی تاقیکردەوە

بەغدا قەدەغەی هاتووچۆی بەهۆی خۆپیشاندانەکان راگەیاند

ئەبوبەکر بەغدادی کوژرا

مانگی 11

خۆپیشاندانەکانی عێراق زیاتر تەشەنەی سەند و سەرۆک وەزیران دەستی لەکارکێشایەوە

ئێران ئینتەرنێتی لە وڵات کوژاندەوە

خۆپیشاندانەکانی هۆنکۆنگ و کۆڵۆمبیا زیاتر تەشەنەیان سەند

مانگی 12

خۆپیشاندانەکانی عێراق بەردەوامیان هەبوو

خۆپیشاندانەکانی لوبنان بەردەوام بوون

بۆ یەکەمجار لە فینەلەندا خانمێکی گەنج بووە سەرۆک وەزیران

خۆپیشاندان لە هیندستان دەستی پێکرد

MSN

InfoPlease