سەرۆک بارزانی: دەبێت گۆڕانکارییەکانی عێراق بە ئاراستەی خزمەتکردنی هاووڵاتیان بێت
سەرۆک بارزانی و محەمەد حەلبووسی کۆبوونەوە
K24 – ههولێر:
ئەمڕۆ یەكشەممە 22/12/2019 سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە محەممەد حەلبووسی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كرد و چەند پرسێکیان تاوتوێ کرد.
لە دیدارەكەدا كە د. فواد حوسێن وەزیری دارایی حكوومەتی عێراق ئامادەی بوو، بارودۆخی سیاسی و دوایین پێشهات و گۆڕانكارییەكان لە پڕۆسەی سیاسیی عێراق تاوتوێ كرا. هەروەها بیروڕا لەبارەی ڕێگەی چارەسەری بۆ قەیرانی ئێستای عێراق و پێكهێنانی حكوومەتی نوێ ئاڵوگۆڕ كرا.
هەر لەو كۆبوونەوەیەدا رۆشنایی خرایە سەر بابەتی گۆڕینی یاساكان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە تایبەت یاسای تازەی هەڵبژاردن و هەردوولا جەختیان لەوە كردەوە كە هەر گۆڕانكارییەك پێویستە لە ئاراستەی خزمەتكردنی بەرژەوەندیی هاووڵاتیان و وڵات بێت.
بارودۆخی سیاسیی لە ئاستی هەرێمایەتی و ناوچەیی تەوەرێكی تری ئەو كۆبوونەوەیە بوو.

H.j