ئایدن مەعروف: حكومهتی ههرێم ترسی له رێككهوتنی ههولێر و بهغدا نییه
رێککەوتنەکە جێبەجێ دەکرێت
K24 – ههولێر:
ئایدن مەعروف وەزیری ھەرێم لە کابینەی نۆیەمى حكومهتی ههرێمی كوردستان، رایگهیاند، حکومەتی ههرێم ترسی لە رێککەوتنی ھەولێر و بەغدا نییە و سەرەتای ساڵی نوێ رێککەوتنەکە جێبەجێ دەکرێت.
رێککەوتنی حکومەتی ھەرێم لەگەڵ حکومەتی عێراق، لە چوارچێوەی بودجەی ساڵی 2020ی ئیتیحادییه، بۆیە رێککەوتنەکە چوارچێوەیەکی یاسایی ھەیە، بە گوتەی شارەزایانیش رێککەوتنەکە لە چوارچێوەی دەستوور دایە و رێککەوتنێکی دوو لایەنەیە، بۆیە ئێستا مەترسی لەسەر رێککەوتنەکە و جێبەجێکردنی نییە.
عوسمان وهیسی، شارەزایەکی دەستووره و پێی وایە رێککەوتنەکە چوارچێوەیەکی یاسایی ھەیە و ترسی جێبەجێنەکردنی نییە.