داوا ده‌كرێت پرۆژه‌یاسای چاكسازی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریش بگرێته‌وه
بەشێك لە رێكخراوە مەدەنیەكانی ھەولێر و سلێمانی تێبینی و پێشنیازیان له‌سه‌ر یاسای چاكسازی هه‌یه
K24- هه‌ولێر:
نوێنەرانی بەشێك لە رێكخراوە مەدەنیەكانی ھەولێر و سلێمانی سەبارەت بە پڕۆژە یاسای چاكسازی كە لە پەرلەمانی كوردستانە، تێبینی و پێشنیازیان ھەیە و لە گفتوگۆیەكی كراوەدا، پێشنیازەكانی خۆیان ئاراستەی حكوومەت و پەرلەمان دەكەن.
له‌مباره‌شه‌وه نوێنه‌رانی زیاتر له 20 رێكخراوی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری كوردستان له گفتوگۆیه‌كی كراوه‌دا، سه‌رنج و پێشنیازه‌كانی خۆیان له‌باره‌ی یاساكه خسته‌ڕوو، له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا ھەڵشۆ عەبدولفەتاح، نوێنه‌ری یه‌كێك له رێكخراوه‌كانی سلێمانی پێشنیاز ده‌كات، پرۆژه‌یاسای چاكسازی فراوانتر بكرێت و ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریش بگرێته‌وه.
له به‌رامبه‌ریشدا دانا دارا، كه یاساناسه، بڕوای وایه خاڵێك كه له داهاتوودا ده‌بێت له‌مپه‌ر له‌به‌رده‌م جێبه‌جێكردنی هه‌نگاوه‌كانی یاسای چاكسازی، گشتگیری ناونیشانی یاساكه‌یه.
لە ماوەی رابردوودا پرۆژەیاسای چاكسازی لە خانەنشینی، موچە، دەرمالە و بەخشینی شایستە لە لایەن ئەنجوومەنی وەزیرانی كوردستانەوە پەسەند كرا و بە مەبەستی گفتوگۆ و پەسەند كردنی رەوانەی پەرلەمانی كوردستان كراوه.
لەو ماوەیەشدا ھاولاتیان و كەسانی شارەزا و پسپۆڕ لە بواری یاسا و ئابوری تێبنینی و پێشنیازیان له‌سه‌ر یاساكه ھەیە، هاوڵاتیانیش چاوه‌ڕوانن هه‌رچی زووه هه‌نگاوه‌كانی جێبه‌جێكردنی به‌ند و بڕگه‌كانی یاسای چاكسازی جێبه‌جێ بكرێن.
H.B