كوردستان 24 به‌هيزترين كانديد بۆ پۆستى سه‌رۆكى يه‌كيتى ئاشكرا ده‌كات
بڕیاره سبه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كه بكرێت
K24- سلێمانی:
كۆنگره‌ى يه‌كێتى به‌رده‌وامه و بڕیار بوو له رۆژى دووه‌می کۆنگرەدا ئه‌نجوومه‌نى گشتىی سه‌ركردايه‌تى یەکێتیی هه‌ڵبژێردرێت، به‌ڵام به بیانووى نەبوونی كات، نه‌توانرا دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی ئەندامانی ئەنجوومەنی گشتی سەركردایەتی بكرێت و بڕياريشە سبەی هه‌ڵبژاردنه‌كه بكرێت.
له‌رۆژى دووه‌می کۆنگرەی یەکێتیشدا په‌يڕه‌وى ناوخۆ و مه‌رجى ئه‌ندامێتى له ئه‌نجوومه‌نى گشتى سه‌ركردايه‌تيش په‌سه‌ند كران.
ئه‌نجوومه‌نى گشتى سه‌ركردايه‌تيش ده‌نگ به سه‌رۆكى يه‌كێتى ده‌دات و كوردستان 24 به‌هيزترين كانديد بۆ پۆستى سه‌رۆكى يه‌كيتى ئاشكرا ده‌كات.
مه‌رجى ئه‌نداميتىش كه په‌سه‌ندكراوه، ئه‌وه‌یه كه ده‌بێت ئه‌و كه‌سه‌ى خۆى كانديد ده‌كات له گه‌نده‌ڵى تێوه‌نه‌گلابێت و مه‌رجى بڕوانامه‌ش له‌به‌رچاو گيراوه، ته‌نیا بۆ خه‌باتكار و تێكۆشه‌ره دێرينه‌كانى يه‌كيتى ئه‌م مه‌رجه وه‌رناگيرێت.
بە زۆرینەی دەنگی ئەندامانی كۆنگرە پەیڕەوی ناوخۆی یەكێتی پەسند كرا. ھەرچەندە مشت‌ومڕ لەسەر چەند خاڵێكی پەیڕەوه‌كه ھەبوو، ھەموار كردنەوەی په‌يڕه‌وه‌كه‌ش ئەنجوومەنی گشتی سەركردایەتی یەكێتی په‌سه‌ندى ده‌كات، دواى ئه‌وه‌ى لێژنه‌يه‌كى هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ ئه‌نجوومه‌نى باڵاى سياسى پێك ده‌هێنن,100 كاندیدى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى له كۆنگره‌ى ئه‌و حزبه كشانه‌وه، رێنماییه‌كانى كۆمسیۆن زۆربه‌یانى ناچاركردووه، یان پۆسته سه‌ربازییه‌كان هه‌ڵبژێرن یاخود به‌رپرسیارێتییه حزبییه‌كانیان.
چه‌ند كاندیدێكى دیكه‌ش ئه‌و كێشه‌یان هه‌یه و ده‌بێت ئه‌مشه‌و خۆیان یه‌كلایى بكه‌نه‌وه, ئێستا ٤٠٠ كاندید ماونه‌ته‌وه بۆ ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركردایه‌تى، ئه‌ندامانى كۆنگره ده‌توانن ده‌نگ به ١١٨ كاندید بده‌ن، نابێت له ٦٠ ده‌نگ زیاتر بده‌ن، مه‌رجه كاندید له‌په‌ناى مه‌ڵبه‌نده‌كه‌ى خۆیدا ده‌نگ به كاندیدى ناوچه‌كانى دیكه‌ش بدات, هه‌ر له‌ويشه‌وه ده‌توانرێت سه‌رۆكى نوێى يه‌كێتى هه‌ڵبژێردريت، به‌رهه‌م ساڵحيش به‌هێزترين كانديده بۆ ئه‌و پۆسته.
H.B