رووسیا: نابێت هیچ وڵاتێک گومان لەوە بکات کە ئەمەریکا باوەڕپێنەکراوە
رووسیا وەڵامی سزاکانی ئەمەریکا دەداتەوە
K24 – ههولێر:
لە لێدوانی بۆ ئەنجوومەنی فیدراسیۆنی رووسیا، سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا رایگەیاند، هیچ وڵاتێک نابێت گومان لەوە بکات کە ئەمەریکا متمانەپێنەکراوە.
هەفتەی رابردوو، دۆناڵد ترەمپ واژۆی لەسەر پڕۆژەیاسای بەرگری نیشتمانی کە بەهاکەی 738 ملیار دۆلارە کرد. بەگوێرەی ئەو پڕۆژە یاسایە، ئەمەریکا ئابڵوقە دەخاتە سەر کۆمپانیاکانی رووسیا و تورکیا بۆ ئەنجامدانی پرۆژەی نۆرد ستریم2 کە گازی رووسیا بە ئەوروپا دەبەستێتەوە.
لە وەڵامی ئەم سزایانە، لاڤرۆڤ دەڵێت، ئێمە پڕۆژەکەی خۆمان هەر بەجێدەهێنین، دوای ئەم سزایەی ئەمەریکاش، نابێت هیچ وڵاتێک گومانی لەوە هەبێت کە ئەمەریکا متمانەپێنەکراوە.
ئەمەریکا ئەو پڕۆژەیە بە هەڕەشە بۆ سەر کۆمپانیاکانی خۆی دەزانێت؛ پێشی وایە، ئەوروپا دەبێتە دیلی رووسیا بەهۆی پشتبەستنی تەواوەتی بە گازە سرووشتیەکەی.
Sputnik