رێزان شێخ دلێر: رێژەی ژنان لە كۆنگرەی یەكێتی بە دڵی ئێمە نییە

"رێژەی ژنان 25% دەبێت"

K24 - سلێمانی

رێزان شێخ دلێر، ئەندامی كۆنگرەی چوارەمی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، دەربارەی رێژەی ژنان رایدەگەیەنێت، لە ئاست داخوازی ئێمە دا نییە و داواش دەكات ئەندامانی كۆنگرە رۆڵی سەرەكی ببینن بۆ ئەوەی ژنانیش رۆڵیان ھەبێت و بێنە پێشەوە.

رێزان شێخ دلێر، بە كوردستان24ی راگەیاند: "رێژەی ژنان بۆ ئەنجوومەنی سەركردایەتی گشتی یەكێتی لە كۆنگرە 25% دیاركراوە، بەڵام ئەوە بە دڵی ئێمە نییە".

ئەمە لەكاتێكدایە لە سێیەم رۆژی كۆنگرەی چوارەمی یەكێتی، ئەمڕۆ پڕۆسەی دەنگدان بۆ ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی سەركردایەتی گشتی یەكێتی بەڕێوەدەچێت.

ھ.م