ئەپڵ سەدان هەزار دۆلار دەداتە هاککەران

ئەپڵ خەڵات دەبەخشێت

K24 – هه‌ولێر:

کۆمپانیای ئەپڵ بە فەرمی پرۆگرامێکی هاککردنی راگەیاند، تیایدا پارە دەدانە ئەو کەسانەی کەلێن لە سیستمەکانی کۆمپانیاکە دەدۆزنەوە و دەتوانن هاکی بکەن.

ئەم پرۆگرامە لە ساڵی 2016ەوە بۆ دۆزینەوەی کەلێنە ئەمنییەکانی ئایفۆن چالاککراوە، بەڵام ئەمساڵ گۆڕانکاری تێدا کراوە و بەرهەمەکانی ئایپاد، ماک، ئەپڵ تی ڤی و ئەپڵ وۆچیش دەگرێتەوە.

ئەپڵ رایگەیاندووە، ئەگەر هاککەران بتوانن بە سەرکەوتووyی بەرهەمەکانی ئەپڵ هاک بکەن، ئەوا خەڵاتەکەیان لە سەدان هەزار دۆلارەوە بۆ یەک ملیۆن دۆلار دەبێت.

ئەم هەنگاوەی کۆمپانیا ئەمەریکییەکە بۆ ئەوەیە، سیستمی بەرهەمەکانی ئەپڵ پارێزراوتر بن.

The DailyMail