به فه‌رمی فه‌رحان شكوور ماڵئاوایی له عێراق و كوردستان كرد
یانه‌یه‌كی ده‌ره‌وه‌ی عێراق گواستنه‌وه‌ی ئه‌ستێره كورده‌كه‌ی راگه‌یاند
فه‌رحان شكور یاریزانی پیشه‌گه‌ری كورد په‌یوه‌ندی به یانه‌ی فه‌یسه‌ڵی ئوردنی ده‌كات، یانه‌كه‌ش له هه‌ژماری فه‌رمی خۆیان له تویته‌ر هه‌واڵی گه‌یشتنی ئه‌و یاریزانه كورده‌یان بۆ ریزه‌كانیان راگه‌یاند.
فه‌رحان شكور له‌پێناو ئه‌نجامدانی پشكنینه پزیشكیه‌كان و واژۆكردنی گرێبه‌ستێك له‌گه‌ڵ یانه‌ی فه‌یسه‌ڵی ئه‌مڕۆ گه‌یشته ئوردن، كه له چه‌ند رۆژی رابردوو له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه بۆ رێككه‌وتن له‌سه‌ر گرێبه‌سته‌كه له گفتوگۆبوون.
یانه‌ی فه‌یسه‌ڵی ده‌یه‌وێت به گواستنه‌وه‌ی فه‌رحان هێڵی هیرشبردنی به‌هێز بكات و شوێنی شكاتارای نایجیری بگرێته‌وه پێش ئه‌وه‌ی بچێته پاڵاوتنه‌كانی گه‌یشتن به چامپیۆنزلیگی ئاسیا كه بڕیاره له مانگی داهاتوو رووبه‌ڕووی یانه‌ی كوێتی كوێتی ببێته‌وه.
فه‌رحان شكوری 24 ساڵ پێشتر یاریی بۆ چه‌ند یانه‌یه‌كی عێراق كردووه، جگه له یاریكردن له هه‌ڵبژارده‌ی ئۆڵمپی عێراق و هه‌ڵبژارده‌ی خوار 21 ساڵانی عێراق.
