"ریاز محه‌ره‌ز له لایه‌ن خێزانه‌كه‌یه‌وه خیانه‌تی لێكراوه"
خێزانه‌كه‌ی ریاز محه‌ره‌ز له یانه‌یه‌كی شه‌وانه له‌گه‌ڵ ئه‌م پیاوه بینراوه
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی بریتانیا له راپۆرته هه‌واڵێكدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه (ریتا)ـی خانمه نماییشكاری بریتانیا خیانه‌تی له ریاز محره‌زی هاوسه‌ری كردووه و له‌گه‌ڵ وه‌رزشوانێكی دیكه په‌یوه‌ندی سۆزداری دروست كردووه.
رۆژنامه‌ی سه‌نی بریتانیا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه ریتا جۆهالی ته‌مه‌ن 26 ساڵ كه له 2015 له‌گه‌ڵ ریاز محه‌ره‌ز هاوسه‌رگیری كردووه و منداڵێكیشیان هه‌یه به ناوی (ئینیا محه‌ره‌ز)، ریتا رۆژی هه‌ینی رابردوو له له‌نده‌نی پایته‌خت له یانه‌یه‌كی شه‌وانه به ناوی (تاب) هاوشانی (ئانتۆنی جۆشوا)ـی پاڵه‌وانی زۆرانبازی بینیراوه.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، (ریتا و جۆشوا) تا دره‌نگایی شه‌و له‌و یانه‌یه ماونه‌ته‌وه به گاڵته و پێكه‌نینێكی زۆره‌وه و وه‌ك دوور هاوڕێی زۆر له‌یه‌كتر نزیك ده‌ركه‌وتوون.
له راپۆرته‌كه‌ی رۆژنامه‌ی سه‌نی بریتانیا، ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه كه خاوه‌نی یانه‌ی شه‌وانه‌كه به جۆشوای راگه‌یاندووه كه خۆی له ریتا به‌دوور بگرێت چونكه خێزانی ریاز محه‌ره‌زی ئه‌ستێره‌ی جه‌زائیری یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتییه.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه كه (ریتا) بانگهێشتنامه‌ی (جۆشوا)ـی قبوڵكردووه بۆ ئێواره خوانێك و مانه‌وه‌یان له شوێنێك دوور له چاوی كامیراكان و شوێنه گشتییه‌كان.
