"له‌ رێگه‌ی ئه‌م 6 رێگایه‌ ده‌توانرێت له‌ نێو یاریگه‌ هێرشبه‌ران رابگریت"

توێژینه‌وه‌یه‌ك 6 رێگا بۆ به‌رگریكاران پێشنیاز ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی هێرشبه‌ران بوه‌ستێنن

ئاماده‌كردنی: ئه‌حمه‌د هێرۆیی

به‌پشت به‌ستن به‌ چه‌ندان توێژینه‌وه‌ به‌رچاوڕوونییه‌ك بۆ به‌رگریكاران ده‌خه‌ینه‌ڕوو كه‌ چۆن بتوانن به‌ره‌نگاری هێرشبه‌ران ببنه‌وه‌ و بیانوه‌ستێنن.

۱- بەخێرایی بەرەو ئەو یاریزانە بڕۆ کە تۆپی لایە، لەبەرئەوەی هەرچەند بەخێرای فشاری بخەیتە سەر ئەوا کاتی کەمتری دەبێت بۆ سەیرکردن و بیرکردنەوە، ئەمەش وادەکات بڕیاری هەڵە بدات.

۲ - کاتێک نزیک بوویتەوە لە یاریزانی هێرشبەر بەخێرایی خێراییەکەت کەم بکەوە، بەرگریکاری نەشارەزا فشاری بەرز دەکات، بەڵام بە ئاسانی دەبڕدرێت، لەبەر ئەوەی هێرش بۆ تۆپەکە دەبات، بۆیە پێویستە چەند هەنگاوێک پێش ئەوەی بگەیتە لای ئەو یاریزانەی کە تۆپەکەی لایە خێراییەکەت کەم بکەیتەوە، بۆ ئەوەی بە ئاسانی نەتبڕێت، وە نابێت زۆر دوور بیت، چونکە بەم شێوەیە هیچ فشارێک ناکەوێتە سەر هێرشبەرەکە، دەبێ مەودایەکی گونجاو هەبێت لە نێوان خۆت و هێرشبەرەکە، وە پێویستە ڕاهێنان لەسەر ئەوە بکەیت کە چۆن ئەو کارە دەکەیت بۆ ئەوەی جووڵەکە ببێتە شتێکی سروشتی و بتوانی بەبێ بیرکردنەوە ئەنجامی بدەیت.

۳ بەرگریکردن لە گۆشە.

دەتەوێ بە شێوازێکی بەهێز بەرگری بکەیت، کاتێک لە گۆشەیەکی لاواز بەرگری دەکەیت، کەمێک بسوڕێ بەلایەکەی تردا بەم شێوەیە وادەکەیت کاری هێرشبەرەکە گران بکەیت لە دەرچوون بە هەردوو لا دا، دەتوانی ناچاری بکەیت کە بەو لایەدا بڕوات کە خۆت دەتەوێ یان دەتوانی وای لێ بکەیت کە پێی لاوازی بەکاربێنێت، بۆ نمونە تۆ لە گۆشەی ڕاستەوە بەرگری دەکەیت هەوڵبدە بەرگریکارەکە بۆ لای چەپت بنێری لەبەرئەوەی لەلای چەپ هێڵی لا(sideline)  هەیە بەمەش هێرشبەره‌كه‌ بۆشاییەکی کەمتری لەبەردەست دەبێت بۆ ئەوەی کاری تێدا بکات، کاتێک دەیەوێ بە تۆپەوە ڕابکات، یان کاتێک تۆ لە لای ڕاست بەرگری دەکەیت و هاوڕێکانت لەلای چەپن دەتوانی هێرشبەرەکە بۆ لای چەپ  ئاڕاستە بکەیت و چونکە لەوێ هاوڕێکانت دەتوانن فشاری بخەنە سەر.

چۆنیەتی وەستان لە دۆخی بەرگریکردن.

۱ ـ ئەژنۆکانت بنوشتێنەوە ئەوە هاوکاریت دەکات خێراتر بجوڵێیت و هاوسەنگی لەشت باشتر ڕابگریت.

۲ ـ قۆڵەکانت بکەوە بۆ هاوسەنگی و ڕێگەبگرە پێیان کاتێک هێرشبەر دەیەوێ لێت تێپەڕبێت.

۳-  خۆخشاندن، کرداری خۆخشاندن دەگەڕێتەوە سەر بارودۆخەکە، بەگشتی پێویستە کاتێک خۆت بخشێنی کە هێرشبەرەکە هەڵەیەک دەکات یان تۆپەکە لە تۆ نزیک دەکاتەوە، کاتێک بەرامبەر هێرشبەرێکی باش یاری دەکەیت پێویستە لە بچووکترین هەڵەی هێرشبەرەکەدا کارەکە بکەیت، هەمیشە ئەو کاتانە خۆت بخشێنە کە هێرشبەرەکە هاوسەنگی لە دەست دەدات، یان هەوڵبدە تەنها ڕایبگریت، چونکە زۆربەی کات هێرشبەر دەتبڕێت کاتێک خۆخشاندن بە نەشارەزایی دەکەیت، کاتێک هێرشبەر پشتت لێ دەکات هەوڵ بده فشار بخەیتە سەر هەردوولای، چونکە ئەگەر زیاتر فشار بخەیتە سەر لایەک لەوانەیە ئەو بەلایەکەی تردا بڕوات، هەوڵ مەدە نوکی پێت بۆ تۆپەکە درێژبکەیت، هەتا دڵنیا نەبیت کە دەتوانی تۆپەکە بە دەست بێنی ڕاستە ئەم کارە ئاسانترە لە خۆخشاندن، بەڵام ئەگەر هێرشبەرەکە لەو کاتەدا تۆپەکە بۆ لایەک بەرێت ئەوا زۆر بە خراپی دەتبڕێت، وە ئەگەر نەتتوانی خۆت بخشێنی ئەوا بەخێرایی ڕووت وەربگێڕە و بە دوای هێرشبەرەکە بکەوە، لەبەرئەوەی کە بەخێرایی بگەڕێیتەوە دەرفەتی ئەوەت دەبێت هێرشبەرەکە بگریتەوە، بەمەش هێرشبەرەکە دوودڵ دەکەیت لەوەی کە هەوڵ بدات بتبڕێت، کاتێک خۆت دەخشێنی بەبێ دوودڵی خۆت بخشێنە، چونکە گەر دوودڵ بیت کاتی زیاتر دەدەیت بە هێرشبەر، یاخوود کاتێک هێرشبەر تۆپەکه بۆ لاکەی تر دەبات بەشێوەیەکی توند و بەردەوام هێزی جەستەت بەکاربێنە بۆ ڕێگەگرتن لێی، ئەمەش ترس دەخاتە دڵی هێرشبەرەکە.

هەندێ ئامۆژگاری دیكه‌ بۆ بەرگریکردن.

۱ هەوڵبدە تەڵەی ئۆفساید بەکاربێنیت.

۲ بانگی هاوڕێیه‌کەت بکە بۆ پێکهێنانی هێزێکی دوو تیمی.

هێزی دوو تیمی کاریگەر دەبێت کاتێک بەشێوەیەکی گونجاو بەکاردەهێنرێت، بانگی هاوڕێیه‌كه‌ت بکە کاتێک هێرشبەر دەکەوێتە بۆشاییەکی تەسک یان لاکانەوە بۆ ئەوەی هێزێکی دوو تیمی دروست بکەن بۆ وەرگرتنەوەی تۆپەکە.

 ۳ هاورێیه‌كه‌ت ئاگادار بکەوە کاتێک هێرشبەرێک تەنیایە و بێ چاودێرییە.

٤ هەوڵبدە هێرشبەر دوابخەیت و بیوەستێنیت، چونکە ئەوە کاتی زیاتر بە هاوڕێکانت دەدات.

٥ هەوڵبدە فێربیت چۆن بەسەر بەرگری بکەیت.

٦ هەرگیز لە فاوڵکردن مەترسە بە توندی یاری بکەیت باشترە لەوەی بە شەرمنی یاری بکەیت.

۷ هەوڵبدە خۆت لە توڕەبوون بپارێزیت، چونکە ئەوە دەبێتە هۆی ئەوەی کارتی زەرد و سوور وەربگریت لەبەرامبەر هیچ دا.