موسه‌ننا ئه‌مین: كورد له بچووك كردنه‌وه‌ی بازنه‌كانی هه‌ڵبژاردن زیانی پێده‌گات
له دیاله و نه‌ینه‌وا و سه‌لاحه‌دین كورد هیچ كاندیدێكی ده‌رناچێت
K24 – هه‌ولێر:
به هۆی ئاماده‌نه‌بوونی ژماره‌ی یاسایی ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه، پرۆسه‌ی ده‌نگدان له‌سه‌ر یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق دواخرا بۆ به‌یانی.
ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، موسه‌ننا ئه‌مین، رایگه‌یاند، به هۆی ئاماده‌نه‌بوونی ژماره‌ی یاسایی ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقه‌وه، كه 134 نوێنه‌ر به‌شدار بوون، دانیشتنی په‌رله‌مان دواخرا بۆ سبه‌ی سێشه‌ممه.
پڕۆژه یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق له 50 مادده پێكهاتووه و هه‌ریه‌ك له مادده‌كانی 15 و 16 كێشه له باره‌یانه‌وه هه‌یه و په‌یوه‌ستن به داواكاری خۆپیشانده‌ران و پرسی بچووككردنه‌وه‌ی بازنه‌كانی هه‌ڵبژاردن و رێگرتنه له‌وانه‌ی خاوه‌نی دوو رهچهڵهكنامهن، كه خۆیان بپاڵێون.
موسه‌ننا ئه‌مین گوتیشی: ئێمه‌ش كێشه‌مان له‌گه‌ڵ مادده‌ی 15 و 16ی پڕۆژه‌كه هه‌یه و پێشتر بایكۆتمان كردووه و بێ ته‌وافقی لایه‌نه‌كان عێراق به‌ره‌و ئاڵۆزی زیاتر ده‌بات و پێمان باشه ئه‌و دوو مادده‌یه په‌سند نه‌كرێن و كات بدرێته لایه‌نه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی گفتوگۆی زیاتریان له باره‌وه بكرێت.
روونیشیكرده‌وه، مادده‌ی 15 رایه‌كی تێدایه كه بازنه‌ی هه‌ڵبژاردن هه‌بێت و بچووك بكرێته‌وه بۆ سنووری قه‌زا و هه‌ر كورسییه‌ك بازنه‌یه‌ك بێت. مه‌به‌ست له‌م پێشنیازه، وه‌ڵامدانه‌وه‌ی خواستی خۆپیشانده‌رانه، به‌ڵام له راستیدا ئه‌مه هه‌وڵدانێكه بۆ بچووككردنه‌وه‌ی لایه‌نه بچووكه‌كان و هه‌وڵێكیشه بۆ زیاتر كردنی ژماره‌ی كورسییه‌كانی سوننه و كه‌مكردنه‌وه‌ی ژماره‌ی كورسییه‌كانی كورد به تایبه‌تی له‌و ناوچانه‌ی كورد و سوننه به‌یه‌كه‌وه.
موسه‌ننا ئه‌مین، دووپاتیكرده‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌و مادده‌یه بچه‌سپێت، كورد له نه‌ینه‌وا و دیاله زیانی پێده‌گات و كورد ناتوانێت زۆرینه‌ی بازنه‌كان به‌ده‌ستبهێنێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ئه‌و سیسته‌مه كێشه بۆ دیموكراسی درووست ده‌كات، چونكه له بازنه‌یه‌كی سه‌د هه‌زار كه‌سی، ره‌نگه كه‌سێك ده‌ربچێت، كه ته‌نیا له سه‌دا 11ی ده‌نگه‌كانی هێناوه، هه‌روه‌ها ئه‌م سیسته‌می خێڵایه‌تی و عه‌شیره‌تگه‌ری و خزم خزمێنه گه‌شه پێده‌دات.