زێبرایەک دەکەوێتە تەڵەی تیمساحێکەوە
هێرشی تیمساحێک بێ بەزەیی بەشێک لە سروشتی ئاژەڵان نیشان دەدات
K24 – ههولێر:
فۆتۆگرافەرێک بە ناوی شازەمین حوسەین، بە کامێراکەی ساتەوەختی راوکردنی زێبرایەک (کەرە کێوی) لە کینیا لە لایەن تیمساحێکەوە تۆمار دەکات.
ئەگەرچی زێبراکە دەتوانێت خۆی رزگار بکات، بەڵام زۆر درەنگە و ورگی بە تەواوی هەڵدڕاوە. پاش کەمێک دەکەوێت، تیمساحەکە بۆ خواردنی دەچێتە سەری.
لەبارەی وێنەکانی، ماسای مارا دەڵێت: "زێبراکە لەگەڵ چەند زێبرایەکی دیکە هاتن بۆ ئاو خواردنەوە و دواتر ویستیان لە ئاوەکە بپەڕنەوە، بەڵام لەپڕ دەنگێکی گەورە هات و تیمساحەکە پەلاماری یەکێکیانی دا".
دەڵێت: "ئەمە سروشتە، ئەمە راستییە. ئەم دیمەنە بۆ هەمیشە لەگەڵ من دەمێنێتەوە".
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)