پەرلەمانی کوردستان خولی پاییزەی درێژ کردەوە
پەرلەمانی کوردستان خولی پاییزەی درێژ کردەوە
K24 – ههولێر:
پەرلەمانی کوردستان خولی پاییزەی بۆ ماوەی 30 رۆژ درێژ کردەوە، ئامانج لەمەش پەسەندکردنی پرۆژە یاسای چاکسازییە.
لە دانیشتنی ئەمڕۆی، پەرلەمانی کوردستان بە دەنگی 77 پەرلەمانتار، خولی پاییزەی درێژ کردەوە.
لیژنەکانی پەرلەمانی کوردستان هێشتا راپۆرتەکانیان لەبارەی پڕۆژەیاسای چاکسازیی تەواو نەکردووە، دوای تەواو بوونی ئامادەکارییەکان، خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژەیاسای چاکسازیی دەکرێت.
هەروەها، ئەمڕۆ وەزیری ناوخۆی و وەزیری شەهیدان و ئەنفالکراوەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ باسکردن و تاتوێ کردنی پرۆژە یاسای چاکسازیی، سەردانی پەرلەمان دەکەن.