مه‌سرور بارزانی: هەرێمی کوردستان وەك مەڵبەندی بەیەکەوە ژیانی نەتەوەیی و ئاینی دەمێنێتەوە
په‌یامی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێم به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی له‌دایكبوونی حه‌زره‌تی مه‌سیح
K24- هه‌ولێر:
بە بۆنەی جەژنی لە دایکبوونی حەزرەتی مەسیح "کریسمس"، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی کریستیانەکانی کوردستان و عێراق و جیهان کرد.
ده‌قی په‌یامی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی له‌دایكبوونی حه‌زره‌تی مه‌سیح:
بەبۆنەی جەژنی لە دایکبوونی حەزرەتی مەسیح "کریسمس"، پیرۆزباییەکی گەرم ئاراستەی مەسیحییەکانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم. هیوادارم لە کەشێکی ئارام و ئاسوودەدا، جەژن بەسەر ببەن.
هەرێمی کوردستان وەك مەڵبەندی بەیەکەوە ژیانی نەتەوەیی و ئاینی دەمێنێتەوە. شانازیش دەکەین کە پەناگەیەك بووە بۆ میوانداریکردنی سەدان هەزار ئاوارە و پەنابەر و لەناویشیاندا مەسیحییەکانی عێراق و ناوچەکە، حکوومەتی هەرێمی کوردستانیش درێغی نەکردووە و بەردەوامیش دەبێت لەدابینکردنی ئارامی و دڵنیایی و یارمەتیدانی هەموو ئەوانەی لەبەر ستەم و زۆرداری پەنای بۆ دەهێنن.
هیوداراین شەڕو نەهامەتیی لەناوچەکە و جیهان بە گشتی کۆتایی پێ بێت و ئاشتی و ئارامی و ئاوەدانی سەقامگیر بێت.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان
2019/12/24
H.B