پاسەوانی "بندیوار" لە هەرێمی کوردستان ناهێڵدرێت

حکوومەتی هەرێم و پەرلەمان چاکسازیی لە ریزی پاسەوانن دەکەن

K24 – هه‌ولێر:

لە میانی سەردانی بۆ پەرلەمانی کوردستان، وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، چاکسازیی لە رێکخستنەوەی پاسەوانان دەکەن.

رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، یەکەیەکی پاسەوانیی لە هەرێمی کوردستان دروست دەکرێتەوە و دووبارە پاسەوانان، بە گوێرەی یاسا رێکدەخرێنەوە.

راشیگەیاند، بەڵێنمان بە پەرلەمان داوە، لە کاتێکی نزیکدا ئەم بابەتە با یاسا رێکبخەینەوە.

لای خۆیەوە، هێڤیدار ئەحمەد، پەرلەمانتاری هەرێمی کوردستان گووتی، پەرلەمانی کوردستان پشتگیری لە وەزیری ناوخۆ دەکات بۆ پڕۆژەی نەهێشتنی پاسەوانی بندیوار لە درێژەی ئەو پڕۆژە چاکسازییەی پێشکەشیان کردووە.