كهركووك.. داعش پهلاماری یهكهیهكی پۆلیسی نهوتی دا
پۆلیسێکی کورد شەهید بووە
K24 – كهركووك:
چهكدارانی داعش، له رۆژئاوای كهركووك پهلاماری یهكهیهكی پۆلیسی نهوت و فەوجی گازی باکووریان لە کێڵگەی نەوتی خەبازە دا و شەڕ و ڕووبەڕووبوونەوەی سەخت روویداوە.
ئەفسەرێکی پۆلیسی نەوت کەنەیویست ناوی بڵاوبكرێتهوه، بەکوردستان24ی راگەیاند، هێرشەکەی داعش بۆ سەر پاسەوانەکانی بیری ژمارە 14ی کێڵگەی نەوتی خەبازە بووە و شەڕی سەخت لەنێوان داعش و پاسەوانەکانی ئەوبیرە روویداوە و لەئەنجامدا پۆلیسێکی کورد شەهید بووە کە خەڵکی خورماتووە و سێ پۆلیسی دیکەش برینداربوونە، زیانی چەکدارانی داعشیش تا ئێستا نەزانراوە.
لەدوای شازدەی ئۆکتۆبەرەوە هێزەکانی پێشمەرگە لەوناوچانە کشاونەتەوە و هێزەعێراقیەکان جێگیرکراون، بەڵام رۆژانە هێرشی چەکداری لە باشوور و رۆژئاوای کەرکووک ئەنجام دەدرێن و لەشەودا بەشێک لەوناوچانە لەژێرکۆنترۆڵی چەکدارانی داعشە.
