كه‌ركووك.. داعش په‌لاماری یه‌كه‌یه‌كی پۆلیسی نه‌وتی دا

پۆلیسێکی کورد شەهید بووە

K24 – كه‌ركووك:

چه‌كدارانی داعش، له‌ رۆژئاوای كه‌ركووك په‌لاماری یه‌كه‌یه‌كی پۆلیسی نه‌وت و فەوجی گازی باکووریان لە کێڵگەی نەوتی خەبازە دا و شەڕ و ڕووبەڕووبوونەوەی سەخت روویداوە.

ئەفسەرێکی پۆلیسی نەوت کەنەیویست ناوی بڵاوبكرێته‌وه‌، بەکوردستان24ی راگەیاند، هێرشەکەی داعش بۆ سەر پاسەوانەکانی بیری ژمارە 14ی کێڵگەی نەوتی خەبازە بووە و شەڕی سەخت لەنێوان داعش و پاسەوانەکانی ئەوبیرە روویداوە و لەئەنجامدا پۆلیسێکی کورد شەهید بووە کە خەڵکی خورماتووە و سێ پۆلیسی دیکەش برینداربوونە، زیانی چەکدارانی داعشیش تا ئێستا نەزانراوە.

لەدوای شازدەی ئۆکتۆبەرەوە هێزەکانی پێشمەرگە لەوناوچانە کشاونەتەوە و هێزەعێراقیەکان جێگیرکراون، بەڵام رۆژانە هێرشی چەکداری لە باشوور و رۆژئاوای کەرکووک ئەنجام دەدرێن و لەشەودا بەشێک لەوناوچانە لەژێرکۆنترۆڵی چەکدارانی داعشە.

وێنه‌ی ئه‌و پۆلیسه‌ كورده‌ی له‌ ئاكامی په‌لاماره‌كه‌ی داعش شه‌هید بووه‌
وێنه‌ی ئه‌و پۆلیسه‌ كورده‌ی له‌ ئاكامی په‌لاماره‌كه‌ی داعش شه‌هید بووه‌