به بێ كورد یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق په‌سند كرا
چركه‌ساتی په‌سندكردنی یاساكه ببینه
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له دانیشتنی ئه‌مڕۆیدا، پڕۆژه یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراقی په‌سند كرد.
پڕۆژه یاساكه یه‌كێك بوو له داواكاری خۆپیشانده‌رانی عێراق و فراكسیۆنه كوردییه‌كان جگه له فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ دژی یاساكه وه‌ستانه‌وه و راگه‌یه‌ندراوێكیان بڵاوكرده‌وه و تێیدا ئه‌و یاسا نوێیه‌یان به هۆكاری ئاڵۆزبوونی زیاتری قه‌یرانه‌كانی عێراق وه‌سفكرد.
یاسا نوێیه‌كه‌ی هه‌ڵبژاردن رێگه به ده‌نگده‌ران ده‌دات، ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران له‌سه‌ر بنه‌مای تاكه‌كه‌سی هه‌ڵبژێرن له بری لیستی حزبی. هه‌ر بازنه‌یه‌كی هه‌ڵبژاردن نوێنه‌ری خۆی ده‌بێت، له بری ئه‌وه‌ی هه‌ر پارێزگایه‌ك ژماره‌یه‌ك نوێنه‌ری هه‌بن.
كوتله كوردییه‌كان كێشه‌یان له‌گه‌ڵ مادده‌كانی 15 و 16ی پڕۆژه یاساكه هه‌بوو. دوای چوونه ده‌ره‌وه‌ی كوتله كوردییه‌كان ئه‌و دوو مادده‌یه‌ش په‌سند كران.
مادده‌ی 15ی یاساكه رێگه به تاكه كه‌س و چه‌ند لیستی و یه‌ك لیستی ده‌دات له سنووری هه‌ر بازنه‌یه‌كی هه‌ڵبژاردن خۆیان كاندید بكه‌ن.
نواب من كتل مختلفة يحتفلون داخل #مجلس_النواب_العراقي بعد التصويت على #قانون_الانتخابات #العراق #العراق_ينتفض #تظاهرات_العراق #سلمية pic.twitter.com/6tPj87HPWQ
— nihad qis (@QisNehad) December 24, 2019
له مادده‌ی 16ی یاساكه‌دا عێراق دابه‌ش كراوه بۆ چه‌ندین بازنه‌ی هه‌ڵبژاردن و یه‌ك بازنه‌یی په‌یڕه‌و ناكرێت، كه ئه‌مه‌ش خواستی خۆپیشانده‌ران بوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێت تاكه كه‌س له بازنه‌كانی هه‌ڵبژاردن سه‌ركه‌وێت.
دوای په‌سندكردنی پڕۆژه‌یاساكه، ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران له ناو هۆڵی ئه‌نجوومه‌ن خۆشحاڵییان ده‌ربڕی و تێپه‌ڕاندنی یاساكه‌یان به سه‌ره‌تای سه‌ركه‌وتنی خواستی خۆپیشانده‌ران وه‌سفكرد.