دەزگای خێرخوازی بارزانی پێداویستی تەندروستی بۆ نەخۆشخانەکانی هەرێم دابین دەکات
پرۆژەیەکی تەندروستی رادەگەیەنێت
K24 – ههولێر:
دەزگای خێرخوازی بارزانی بە ھاوکاری رێکخراوی ئێڵ دی ئێسی ئەمەریکی پڕۆژەیەکی تەندروستی رادەگەیەنن بۆ دابینکردنی پێداویستی پزیشکی بۆ نەخۆشخانەکانی ھەرێمی کوردستان.
لە قۆناغی یەکەمیشدا پێداوستی پزیشکی دەگەیەننە نەخۆشخانەکانی ھەریر و باسرمە و دارەشەکران و پڕۆژەکە بۆ ماوەی ساڵێک بەردەوام دەبێت.
جۆیس ئهیسی، نوێنەری ڕێکخراوی ئێڵ دی ئێسی ئەمریکی لەوبارەیەوە دەڵێت، کورد خاوەن دڵێکی ئاڵتونین بۆیە ئێمە بە ئەرکی خۆمانی ئەزانین خزمەتیان بکەین چونکە ئەوان بە فیداکارییەوە بەرگریان لە ھەموو جیھان کردووە.
لای خۆیەوە، سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەشێکی زۆر لە نەخۆشخانەکانی ھەرێمی كوردستان پێویستیان بە دەرمان ھەیە و لەگەڵ ئەوەی حكوومەتی عێراق وەک پێویست ھاوکار نییە بەڵام ئەنجومەنی وەزیران ھەوڵیداوە لە ڕێگەی وەزارەتی داراییەوە ھاوکاری مادی بۆ پێداویستییە پزیشکییەکان دابین بکات
دەزگای خێر خوازی بارزانی بە ھاوکاری ڕێخراوەی ئێڵ دی ئێس لەمساڵدا بە بڕی ملیۆنێک دۆلار پێداوستی پزیشکیان دابین کرووە بۆ کەمپەکان و نەخۆشخانەکانی ھەرێم. هەروەها، رێکخراوی ئێڵ دی ئێس مانگانە بە بڕی ٣٠٠ ھەزار دۆلار پێداویستی پزیشی دابین دەکات.