بەفر و باران دەست پێدەكاتەوە
كەشوھەوای ھەرێمی كوردستان
K24 - ھەولێر
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو راگەیاند، بەگوێرەی پێشبینیەكان ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان لە نیمچەھەورەوە دەگۆڕێت بۆ ھەوری تەواو، لە سەنتەری پارێزگاكان نمەباران دەبێت بەتایبەتی لەكاتەكانی ئێوارەدا، لە ھەندێك ناوچەی شاخاوی بەفر دەبارێت. بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر و سلێمانی 17 و دھۆك 16 و لە كەركووك بەرزترین پلەی گەرما 18 پلەی سیلیزی دەبێت.
لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی پێنجشەممە ئاسمانی ھەرێمی كوردستان ھەور و باران دەبێت، لە شەودا كاریگەری زیاتر دەبێت و لە ناوچە سنوورییە بەرزەكان بەفر دەبارێت.



