هۆشیار زێباری رەخنە لە یاسای هەڵبژاردنەکانی عێراق دەگرێت

زیانەکانی یاسەکە دەخاتەڕوو

K24 – هه‌ولێر:

هۆشیار زێباری رایدەگەیەنێت؛ تێپەڕاندنی یاسای هەڵبژاردنەکان لە بەرژەوەندی پارتە بچووکەکاندا نییە.

هۆشیاری زێباری، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان لە تویتێکدا نووسیویەتی؛ تێپەڕاندنی یاسای هەڵبژاردنەکان پێچەوانەی داخوازییەکانی خۆپیشاندەرانە.

زێباری جەختیدەکاتەوە؛ یاسای نوێی هەڵبژاردنەکان هەلەکانی بەردەم سەرکەوتنی پارتە بچووکەکان و کەسانی سەربەخۆ کەم دەکاتەوە.

دوێنی سێشەممە 24/12/2019، فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، بایكۆتی پرۆسه‌ی ده‌نگدانیان له‌سه‌ر مادده‌كانی 15 و 16ی پڕۆژه ‌یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق  كرد.

به‌ گوێره‌ی ناوه‌ڕۆكی مادده‌ی 15ی پڕۆژه‌یاساكه‌، بازنه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌ پارێزگاوه‌ بچووك ده‌كرێته‌وه‌ بۆ قه‌زا و تێیدا یه‌كه‌م و زۆرینه‌ سه‌رده‌كه‌وێت و سه‌رجه‌م ده‌نگه‌كانی دیكه‌ ده‌فه‌وتێن.

H.J