ئێران له ئه‌گه‌ری خۆپێشاندانێكی چاوه‌ڕوانكراو ئینته‌رنێت داده‌خات
بڕیاره‌كه له ژماره‌یه‌ك پارێزگا ده‌ركراوه
K24- هه‌ولێر:
میدیا ئێرانییه‌كان رایانگه‌یاند، ده‌سه‌ڵاتدارانی كۆماری ئیسلامی له ژماره‌یه‌ك پارێزگا چه‌ند كۆت و به‌ندێكیان سه‌پاندووه، كه هاووڵاتیان ناتوانن له رێگه‌ی خزمه‌تگوزاری ئینته‌رنێته‌وه بچنه سه‌ر سایته بیانییه‌كان، ئه‌مه‌ش وه‌ك ئاژانسی هه‌واڵی ئیلنا رایگه‌یاند، "ئه‌گه‌ری ده‌ستپێكردنی شه‌پۆلێكی نوێی خۆپێشاندان له‌و وڵاته هه‌یه".
ئاژانسی ئیلنا له سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له وه‌زاره‌تی په‌یوه‌ندیی و ته‌كنۆلۆژیای زانیاری ئێرانی گواستییه‌وه، كه دووپاتی كردووه‌ته‌وه، "فه‌رمانی په‌كخستنی خزمه‌تگوزاری ئینته‌رنێت له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و وڵاته‌وه له پارێزگاكانی كوردستان و پارێزگاكانی دیكه‌ی وه‌ك ئه‌لبه‌رز، زنجان و فارس ده‌ركراوه".
به‌گوێره‌ی ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز، ئه‌و بڕیاره دوای ئه‌وه هاتووه، كه ژماره‌یه‌ك چالاكوانی ئێرانی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌ستیان به هه‌ڵمه‌تێكی هاندان و بانگه‌شه‌كردن بۆ ده‌ستپێكردنی شه‌پۆلێكی نوێی خۆپێشاندان بۆ سبه‌ی پێنجشه‌ممه له‌و وڵاته كردووه، ئه‌مه‌ش بۆ درێژه‌دان به‌و خۆپێشاندانانه‌ی له مانگی ئوكتۆبه‌ری رابردوو به‌هۆی به‌رزركدنه‌وه‌ی نرخی به‌نزین له دژی حكوومه‌تی ئێران له زۆربه‌ی شاره‌كانی ئه‌و وڵاته سازكران و چالاكوانان باسی ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ن، "ئامانجێكی دیكه‌ی ئه‌و خۆپێشاندانه بۆ زیندوڕاگرتنی یادی ئه‌و خۆپێشانده‌رانه‌یه، كه له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كاندا له‌سه‌ر ده‌ستی هێزه ئه‌منییه‌كان كوژراون".
له مانگی نۆڤه‌مبه‌ری رابردووش، ده‌سه‌ڵاتدارانی تاران رێككاری توندی گرته‌به‌ر، كه بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك خزمه‌تگوزاری ئینته‌رنێتیان له سه‌رانسه‌ری ئه‌و وڵاته پچڕاند.
له سه‌رده‌می كوده‌تاكه‌ی ساڵی 1979ـه‌وه خۆپێشاندانه‌كانی مانگی نۆڤه‌مبه‌ری راباردوو خوێناوی‌ترین رووداو بوون كه له ئێران روویاندابێت و به‌گوێره‌ی میدیا جیهانییه‌كان، رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ و ئاژانسه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، له‌و توندوتیژیانه‌دا به سه‌دان كه‌س له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه كوژراون.
H.B