سوپای سووریا سێیه‌م خاڵی چاودێری هێزه‌كانی توركیا له ئیدلب كۆنترۆڵ ده‌كات
گروپه چه‌كداره ئیسلامییه‌كان له‌و ناوچانه كشاونه‌ته‌وه
K24- هه‌ولێر:
هێزه‌كانی سوپای سووریا توانی ئه‌مڕۆ بچێته ناو خاڵێكی چاودێری هێزه‌كانی توركیا له ده‌وروبه‌ری پارێزگای ئیدلب له باكووری رۆژئاوای سووریا.
روانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند، گروپه چه‌كداره ئیسلامییه‌كان له ناوچه‌كانی كه‌فر یاسین، بابولین، سه‌هیان و مه‌عه‌ر حه‌تات له‌سه‌ر رێگای نێوده‌وڵه‌تی حه‌له‌ب ـ دیمه‌شق كشاونه‌ته‌وه، به‌بێ ئه‌وه‌ی زانیاری له‌باره‌ی چۆنیه‌تی پێشڕه‌وییه‌كانی سوپای سووریا له‌و ناوچانه ئاشكرا بكات.
هه‌ر به‌گوێره‌ی روانگه‌ی ناوبراو، دوای كۆنترۆڵكردنی خاڵه‌كانی سه‌رمان له ئیدلب و رۆژهه‌ڵاتی یه‌رموك له حه‌ما، خاڵی چاودێری هێزه‌كانی توركیا له شاره‌دێی معه‌ر حه‌تات، سێیه‌م خاڵه كه ده‌كه‌وێته ئه‌و ناوچانه‌ی تا ئێستا له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سوپای سووریاوه كۆنترۆڵ كراون.
شه‌وی رابردووش سوپای سووریا كۆنترۆڵكردنی زیاتر له رووبه‌ری 320 كیلۆمه‌تری چوارگۆشه و زیاتر له 40 ناوه‌ندی نیشته‌جێبوونیان له پارێزگای ئیدلب راگه‌یاند.
سه‌رچاوه: روانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ
H.B