حکوومەتی فینلاند هێزەکانی لە عێراق بۆ هەرێمی کوردستان دەگوازێتەوە
لە هەرێمی کوردستان بەردەوامی بە ئەرکەکانیان دەدەن
K24 – ههولێر:
حکوومەتی فینلاند کۆتایی بە ئەرکی هێزەکانیان لە عێراق دەهێنێت و بۆ هەرێمی کوردستان دەیانگوازێتەوە.
پێگەی یوتیسیتی فینلاندی بڵاویکردەوە کە سوپای وڵاتەکەیان ساڵی 2020 کۆتایی بە ئەرکی هێزەکانیان لە عێراق دەهێنێت و سەرجەمیان بۆ شاری هەولێر دەگوازرێنەوە.
پێگەکە ئاشکراشی کردووە کە هێزەکانی فینلاند کۆتایی بە مەشق و راهێنان بە هێزەکانی عێراق دەهێنن و دوای گواستنەوەیان بۆ شاری هەولێر لە چوارچێوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش درێژە بە ئەرکەکانیان بۆ مەشق و راهێنان بە هێزەکان دەدەن.
هێزەکانی فینلاند لە عێراق ژمارەیان نزیکەی 80 سەربازە و ئەرکیان مەشق و راهێنانە بە هێزەکانی عێراق.
H.J