دیاردەی خۆرگیرانی بازنەی ئاگرین لە چەندین وڵات دەبینرێت
هۆکارە زانستیانەی ئەم خۆر گیرانە چییە؟
K24 – ههولێر:
ئەمڕۆ دیاردەی خۆرگیران بەڕێوەدەچێت کە "بازنەیەکی ئاگرین" دروست دەکات.
دیاردەکە لە بەشێکی ئەوروپا، ئاسیا، ئوستوراڵیا و ئەفریقا دەبینرێت، لە رێگای ئینتەرنێتیش، راستەوخۆ دەگوازرێتەوە.
ئەم دیاردەیە کاتێک روودەدات، مانگ بە نێوان زەوی و خۆردا گوزەر دەکات و رێگری لە تیشکی خۆر دەکات بگاتە زەوی. لەبەر ئەوەی مانگ تەواوی خۆر داناپپۆشێت، لە شێوەیەکی بازنەیەکی ئاگرین دەردەکەوێت.
بەگوێرەی زانیارییەکانی رێکخراوی ناسا، ئەم جۆرە خۆرگیرانە چەند مەرجێکی بۆ روودان هەیە. دەبێت مانگە "New Moon" بێت، واتە لەیەکەم قۆناغی خولانەوەی بێت، هەروەها دەبێت دووریی مانگ لە زەوی لە دۆخی ئاسایی زیاتر بێت بەمەش بچووکتر لە ئاسمان دەردەکەوێت؛ هەر ئەمەش ئەو بازنە ئاگرینە دروست دەکات.
راستەوخۆ سەیرکردنی خۆر زیان بەچاو دەگەیەنێت، ئەو کەسانەی کە دەیانەوێت تەماشای بکەن، دەبێت چاویلکەی تایبەت بەکاربهێنن.
CBSnews