کریستیانەکانی کەرکووک داوای پاراستنیان دەکەن

"پێویستە ئەزموونی ھەرێمی كوردستان بۆ پێكەوەژیان، بگوازرێتەوە شارەكانی ناوەڕاست و باشووری عێراق"

K24 - كەركووك

بەهۆی ناجێگیری بارودۆخی ئەمنییەوە، لەکۆی 12هەزار خێزانی کریستیان لە کەرکووک تەنیا 1500 خێزان ماون، بۆ ئەمساڵیش وەکو هاوسۆزییەک بۆ خانەوادەی شەهیدانی خۆپێشاندانەکانی عێراق و ناجێگیری بارودۆخی ئەمنی، بڕیاریاندا هیچ جۆرە ئاهەنگێک نەگێڕن، سەرۆکی ئەساقیفەی کەرکووک و سلێمانی دەڵێت "ئەزموونی هەرێمی کوردستان سەرکەوتووە و پێویستە بۆ هەموو ناوچەکانی عێراق بگوازرێتەوە".

مەتران دکتۆر یوسف تۆما، سەرۆکی ئەساقیفەی کەرکووک و سلێمانی بە كوردستان24ی گوت: "له‌ راستیدا هه‌رێمی كوردستان توانیویه‌تی له‌ سه‌ختییه‌كانی ساڵانی نه‌وه‌ده‌كان، ئه‌زموون وه‌رگرێت و ژێرخانێكی باش بنیاد بنێت، گرنگه‌ ئه‌زموونی دیموكراسی كوردستان بۆ ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق بگوزارێته‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ی ئێش و ئازاره‌كانی ده‌ستی داعش تێپه‌ڕێنین، به‌ تایبه‌ت كریستیانه‌كان ئازاری زۆریان چه‌شت، بۆیه‌ ئومێدم وایه‌ به‌ هه‌رێمی كوردستان و به‌شه‌كانی دیكه‌ی عێراقیشه‌وه‌ هه‌وڵبده‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین دۆخه‌كه‌ چاره‌سه‌ر بكه‌ینی".

ئەمساڵ کریستیانەکانی کەرکووک نزاکانیشیان لەوەدا چڕکردوەتەوە، خودا  نیعمەتی ئەمن و ئاسایشیان بۆ بگەڕێنێتەوە ئاوێک بەو ئاگرەدا بکات کە ئێستا لە عێراقی ھەڵگیرساوە.

ھ.م