جارێکی دیکە سەدان کارتۆن هێلکەی قهدهغهكراو لە بازگەی دێگەڵە دەستی بەسەردا گیرا
لە باشماخەوە هێنراوەتە هەرێمی کوردستان
K24 – ههولێر:
هەزار کارتۆن هێلکەی قاچاخ کە لە دەروازەی باشماخ بە نایاسایی هێنراوەتە ناو هەرێمی کوردستان لە هەولێر دەستی بەسەردا گیرا.
نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی هەولێر لە لێدوانێکی بۆ کوردستان24 رایگەیاند، ئەم هێلکانە بە نایاسایی لە ئێرانەوە داخڵکراون، بەرواری سێ مانگیان لێدراوە کە بەگوێرەی رێنماییەکانی وەزارەتی کشتوکاڵ نابێت هێلکە بەرواری زیاتر لە 30 رۆژی لێبدرێت.
راشیگەیاند، لای ئەوان تەندروستی خەڵک لەو بازرگانانە گرنگترن و هەر جۆرە هێلکەیەک بە نایاسایی بهێنرێتە هەولێر، دەستی بەسەردا دەگیرێت.
ئاماژەی بەوەشدا، دوێنی چوارشەممەش، هەزار و 200 کارتۆن هێلکەی قهدهغهكراو لە هەولێر دەستی بەسەردا گیراوە.
لەماوەی چەند هەفتەی رابردوودا، سێیەم جارە هێلکەی قاچاخ لە سنووری پارێزگای هەولێر دەستی بەسەردا دەگیرێت.
H.J