پێكهاتهكان دژی تێپهڕاندنی یاسای ههڵبژاردن دێنه دهنگ
توكمان: ئێمه زهرهرمهندی یهكهمین.. كریستیانیش داوای زیادكردنی كورسییهكانی دهكات
K24- ههولێر:
پێکهاتەکان دژی یاسای هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقن. پێکهاتەی تورکمان دەڵێت: بەو یاسایە زەرەرمەندی یەکەم ئێمەین و لە زۆربەی شوێنەکان ئەستەمە کورسی پەرلەمانی بەدەستبھێنین. پێکهاتەی كرستیانیش دەڵێت: دەبێت بۆ ئێمە بکرێتە یەك سیستەمی بازنە و لە سلێمانی و بەسرەش دوو کورسی کۆتامان بۆ زیادبکرێت.
لهمبارهیهوه ئەمیر عزەت، بەرپرسی ئۆفیسی ھەولێری بەرەی تورکمانی دەڵێت: ئەو یاسایە بەپلەی یەکەم زیانی بۆ پێکھاتەی تورکمانی ھەیە و پێشنیاز دەکات، یان سیستەمی بازنەی پارێزگا بۆ ئەوان ھەژمار بکرێت یانیش عێراق بکرێتە یەك بازنەی ھەڵبژاردن.
له بهرامبهریشدا بەگوێرهی یاساکە پێکھاتەی کریستیان ٥ کورسی کۆتایان لە ئەنجوومەنی نوێنەران دەبێت، ئەم یاسایە زیانی بۆ رێژەی کورسیەکانی ئەوان نابێت، بەڵام نهوزاد پۆڵس، سهرۆكی دهزگای سۆرایای كریستیان داوا دەکات، لە پارێزگای بەسرە و سلێمانی دوو کورسیان بۆ ھەژمار بکرێت، چوونکە وهك دووپاتیدهكاتهوه، لەو دوو پارێزگایە پێکھاتەی کریستیان ھەن، ئەوانیش پێان باشە سیستەمەکە بکرێتە سیستەمی یەك بازنەیی.
یاسای نوێی ھەڵبژاردن کە لە پەرلەمانی عیراقەوە پەسندکرا، کاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا ھینا، بەتایبەت پارتە سیاسیە بچووکەکان و کەسایەتی سەربەخۆ و بەشیك لە پیکھاتەکان، چونکە بەپێ ئەم یاسایە بازنەی ھەڵبژاردن لە ١٨ بازنەوە دەگۆردرێت بۆ نزیکەی ١٥٠ بازنە، تێپەراندنیشی بە زۆرینە پێدەچێت کێشەکانی عێراق زیاتر بکات نەك ببێتە ھۆی چارەسەرکردنی.
H.B