نه‌خشه‌ی ناوچه كوردستانییه‌كان داده‌ڕێژرێته‌وه
نه‌خشه‌كه ده‌كرێته په‌رتووكێك
K24- هه‌ولێر:
نەخشەی ناوچه‌کانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستان بە شێوازێکی تازە، لە چوارچێوەی پەرتوکێك دەنەخشێندرێتەوە، سەرۆکی لێژنەی ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێت: نەخشە و پەرتوکەکە بۆ ئەوەیە ھەموو لایەك تێبگەیەنین کە ئەو ناوچانە ناوچەی کوردستانین و کێشەکانیان روون بکەینەوە.
خاوه‌نی په‌رتووكه‌كه خه‌لیل ئیسماعیله، کە مامۆستای زانکۆیە، لە ساڵی ٢٠٠٥ دوای کۆبوونەوەیەکی باڵای، ھەردوو مەکتەبی سیاسی پارتی و یەکێتی، داوای لێدەکرێت نەخشەیەك بۆ باشووری کوردستان بنەخشێنێت، دوای بینینی نەخشەکە لە لایەن سەرۆك بارزانی و خوالێخۆشبوو مام جەلال، پەسەند دەکرێت و ئەو ناوچانەش دەخرێنە چوارچێوەی نەخشەکە، کە ئێستا وەك ناوچه كوردستانییه‌كانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم ناویان دەھێندرێت.
نه‌خشه‌ی باشووری كوردستان بە تایبەت ئەوەی پەیوەندیدارە بە ناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم، دووبارە لە چوارچێوەی پەرتوکێکدا ئامادە دەکرێتەوە، وه‌ك جوان یونس رۆژبه‌یانی، سه‌رۆكی لێژنەی ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم لە پەرلەمانی کوردستانیش جه‌خت ده‌كاته‌وه، پەرتوکەکە لە لایەن لێژنه‌كه‌یان و خاوەنی نەخشەی کوردستانه‌وه ئامادە دەکرێت.
نەخشەی نوێی ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم شاڕێیەك دەبێت، بۆ گۆفتوگۆکانی نێوان ھەولێر و بەغدا تایبەت بە کێشەی ئەو ناوچانە، چونکە ئەولەویەتی کارەکانی کابینەی نۆیەمی حكوومه‌تی هه‌رێم کۆتاییھێنانه بە کێشەی ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم.
H.B