راپه‌ڕین.. بوومه‌رزه‌یه‌ك به‌ پله‌ی 3.2 روویدا

ده‌نگێكی گه‌وره‌ی له‌گه‌ڵدا بووه‌

K24 - راپه‌ڕین:

ئێوارەی ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەك لە سنووری ڕاپەڕین روویدا و له‌لایه‌ن هاووڵاتیانه‌وه‌ هه‌ستیپێكراوه‌.

بومەلەرزەکە کە دەنگێکی بەهێزی لەگەڵ دابوو، بەپێی زانیاری تۆمارکراو لە ئاژانسی جیهانی بوومەلەرزە و بورکان گوڕەکەی 3.2 پلە بووە بەپێی پێوەری ڕێکختەر.

ئاژانسەکە بڵاویکردووه‌تەوە ناوەندی بوومەلەرزەکە تەنها 9 کیلۆمەتر لە سەنتەری قەزڵادزێوە دووربووە.

ئەگەرچی بوومەلەرزەکە زیانی گیانی و زیانی ماددی ئەوتۆی لێنەکەوتووه‌تەوە، بەڵام هەستی پێکراو بەهۆی بوونی دەنگێکی بەرز لەکاتی ڕوودانی، تاڕادەیەك ترسی لەناو هاووڵاتیان بڵاوکردووه‌تەوە.

ئ. م