كۆمپانیایهكی ئهمهریكی 10 ملیۆن دۆلار بەسەر 198 کارمەند دابەش دەکات
50 هەزار دۆلار بە هەر کارمەندێك دەدات
K24 - ههولێر:
سەرخانی ئابووری کۆڵەکەیەکی سەرەکی دامەزراوە ئابوورییەکانە، کۆمپانیا بە ناوبانگ و سەرکەوتووەکانی جیهان بۆ بەرەوپێشبردنی کارەکانیان گرنگی بە توانا و کەسایەتی کارمەندەکانیان دەدەن، لە نوێترین هەواڵی سەرنجڕاکێشیشدا کۆمپانیایەکی خانووبەرەی ئەمریکی پشکی قازانجەکان بەسەر کارمەندەکانی دابەشدەکات، جگە لەوەش وەك سوپاسگوزاريیەك بۆ بەدیهێنانی ئامانجەکانیان، هەر کارمەندێك بە پەنجا هەزار دۆلار خەڵات دەکات.
سەرۆکی کۆمپانیای سان جۆن بۆ خانووبەرە دهڵێت: "هەموومان ئەو ئامانجەی دیاریمان کردبوو پێکامان، ئامانجمان بوو پەرە بە 20 ملیۆن مەتر دووجا بدەین و بەوەش 3 ملیار و 500 ملیۆن دۆلار قازانجمان کرد".
بە گوێرەی ئەو ڤیدیۆیەی لە وێبسايتى یو ئێس تودەی بڵاو کراوەتەوە، دیمەنی پاداشتکردنی خەڵاتەکانە لە نێو نامەیەکدا کە 50 هەزار دۆلاری تێدایە و تێیدا لە بەشێك لە کارمەندەکان فرمێسکی شادیان پێ کۆنترۆڵ ناکرێت.
ئێدوارد جۆن، دامهزرێنهر و سهرۆكی ئهنجومهنی كارگێڕی كۆمپانیاكه له بارهی پێدانی خهڵاتێك بهو بڕه زۆره به كارمهندانی، دهڵێت: "من کەشتیەکە لێدەخوڕم، بەڵام پێویستە کەسانێك بزوێنەری ئەو کەشتیە بن، کەسانێك هەبن وا بکەن ئەو کەشتیە بڕوات، بە بێ ئەو تیمە ئێمە هیچ نین، بەتەواوی ئێمە هیچ نین".
سەرەڕای ئەو 50 هەزار دۆلارەی وەك پاداشت بە کارمەندەکان بەخشرا، هەر کارمەندێک بە گوێرەی ساڵی کارکردنیان. پشکی لە قازانجی کۆمپانیاکەش پێ بەخشرا. بۆ نموونە کارمەندێکی نوێ 100 دۆلار و کارمەندێکیش کە 44 ساڵە لەگەڵ کۆمپانیاکە کاردەکات 270 هەزار دۆلاری پێبەخشرا.