كێشه‌ی ناسنامه‌ ته‌نگی به‌ ئاواره‌كان هه‌ڵچنیوه‌

به‌غدا خه‌مسارده‌ و ده‌سته‌وه‌ستانه‌

K24 - هه‌ولێر:

کێشەی بەشێك لە ئاوارەکانی ناو کەمپەکانی سنووری ھەرێمی کوردستان نەبوونی ناسنامەیە  کە ھەندێکیان بەھۆی شەڕەوە بەشێکیشیان بە ھۆی داعشبوونەوە ناسنامەکانیان لە ناو چووە.

ئێستا بە دەیان منداڵ و خێزان لە ناوکەمپەکاندا کێشەی نەبونی ناسنامەیان ھەیە. ئیدارەی کەمپەکانیش  چەند ھەوڵێکیان داوە بۆ چارەسەری ئەم بابەتە بەڵام لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی عێراق خەمساردن لە چارەسەرکردنی.

نزیکەی 200 خێزان و منداڵی بێ ناسنامە لە سنووری کەمپەکانی خازر ھەیە کە توانای خوێندن و گەڕانەوه‌یان نییە بۆ ناوچەکانیان لە بەر بارودۆخی ئەمنيش چەندینجار ھەوڵی ئەوەیانداوە بگەڕێنەوە مووسڵ بۆ دەرھێنانەوەی ناسنامە، بەڵام ھێزەكانی عێراق ڕێگریان لێدەکەن ئەمە جگە لەوەی کە بە بیانووی داعشبوونی کەسوکارەکانیان یان یارمەتیدانی داعش لە ناسنامەی عێراق بێبەش کراون و لە کەمپەکاندا نیشتەجێن.