نێچیرڤان بارزانی: دۆخی عێراق له قه‌یرانێكی قووڵدایه
باسی فشاره‌كانی سه‌ر به‌رهه‌م ساڵح ده‌كات و هه‌ڵوێستی خۆی راده‌گه‌یێنێت
K24 - هه‌ولێر:
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی بارودۆخ و پێشهاته‌كانی عێراق راگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاندووه: "به نيگهرانييهكى زۆر و له نزيكه‌وه چاودێريى دۆخی عێراق و پێشهاته‌كانى ده‌كه‌ين كه له قه‌يرانێكى قووڵدايه. له كاتێكدا مه‌ترسيى ناسه‌قامگيرى و ئاڵۆزبوونى زياترى دۆخه‌كه، خه‌ريكه وڵات به‌ره‌و داهاتوويهكى ناديار ده‌بات، ئه‌ركى هه‌مووانه به لێكگه‌يشتن و گيانێكى نيشتمانييانهى به‌رپرسانه، مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دۆخه‌كه‌دا بكه‌ن و دوور له فشارى سياسى، به ميكانيزمه ده‌ستوورييه‌كان قۆناغه‌كه ده‌رباز بكرێت".
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، لە بابەتی ڕاسپاردنى كانديدى سه‌رۆك وه‌زيرانى داهاتووى عێراقدا، دیارە سهركۆمار به‌ڕێز د. به‌رهه‌م ساڵح دوور لە میكانیزم و بنەمای دەستووری، كه‌وتووه‌ته ژێر فشارێكى زۆره‌وه. لێرەدا دووپاتى دهكهينهوه كه هه‌موو چاره‌سه‌رێك ده‌بێ له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور و به‌پێى ڕێوشوێنه ياسايييه‌كان بێت".
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێت: "بەمەبەستی دەستنیشانكردنی كانديدێكى نيشتمانى بۆ سه‌رۆك وه‌زيران كه مايه‌ى مشت‌ومڕ نه‌بێت و لەلایەن هێزە كاریگەرەكانه‌وه قبووڵكراو بێت، پێویستە داوا ڕه‌واكانى خۆپيشانده‌ران و دۆخ و به‌رژه‌وه‌ندييه‌كانى وڵات له دهستنيشانكردنيدا ڕه‌وچاو بكرێن، هاوكاريی حكوومەتی ئایندەش بكرێت بۆ تێپەڕاندنی قۆناغی ئینتیقاليی داهاتوو و خۆئامادەكردن بۆ هەڵبژاردنى تازه".
ده‌قی راگهیهنراوهكه...
ڕاگه‌يه‌نراوێك له سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانه‌وه
به نيگهرانييهكى زۆر و له نزيكه‌وه چاودێريى دۆخی عێراق و پێشهاته‌كانى ده‌كه‌ين كه له قه‌يرانێكى قووڵدايه. له كاتێكدا مه‌ترسيى ناسه‌قامگيرى و ئاڵۆزبوونى زياترى دۆخه‌كه، خه‌ريكه وڵات به‌ره‌و داهاتوويهكى ناديار ده‌بات، ئه‌ركى هه‌مووانه به لێكگه‌يشتن و گيانێكى نيشتمانييانهى به‌رپرسانه، مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دۆخه‌كه‌دا بكه‌ن و دوور له فشارى سياسى، به ميكانيزمه ده‌ستوورييه‌كان قۆناغه‌كه ده‌رباز بكرێت.
لە بابەتی ڕاسپاردنى كانديدى سه‌رۆك وه‌زيرانى داهاتووى عێراقدا، دیارە سهركۆمار به‌ڕێز د. به‌رهه‌م ساڵح دوور لە میكانیزم و بنەمای دەستووری، كه‌وتووه‌ته ژێر فشارێكى زۆره‌وه. لێرەدا دووپاتى دهكهينهوه كه هه‌موو چاره‌سه‌رێك ده‌بێ له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور و به‌پێى ڕێوشوێنه ياسايييه‌كان بێت.
بەمەبەستی دەستنیشانكردنی كانديدێكى نيشتمانى بۆ سه‌رۆك وه‌زيران كه مايه‌ى مشت‌ومڕ نه‌بێت و لەلایەن هێزە كاریگەرەكانه‌وه قبووڵكراو بێت، پێویستە داوا ڕه‌واكانى خۆپيشانده‌ران و دۆخ و به‌رژه‌وه‌ندييه‌كانى وڵات له دهستنيشانكردنيدا ڕه‌وچاو بكرێن، هاوكاريی حكوومەتی ئایندەش بكرێت بۆ تێپەڕاندنی قۆناغی ئینتیقاليی داهاتوو و خۆئامادەكردن بۆ هەڵبژاردنى تازه.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
28/12/2019