یەكگرتووی ئیسلامی كۆنگره‌ی هه‌شته‌م دەبەستێ
ئەمڕۆ كۆنگرەی 8ی یەكگرتوو لە ھەولێر بەڕێوەدەچێت
K24 - ھەولێر
ئەمڕۆ یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان به‌دروشمی (داهێنان و پێشه‌نگی) هه‌شته‌مین كۆنگره‌ی خۆی له شارى هه‌ولێر دەبەستێ.
بەھزاد زێباری، گوتەبێژی كۆنگرەی ھەشتەمی یەكگرتوو لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، كۆنگرەكەیان دوو رۆژ دەخایەنێت و 900 ئەندام بەشدارن.
ئاماژەی بەوەشكرد بۆ پۆستی ئەمیندار یەكگرتوو دوو كاندید ھەیە.
بەگوێرەی زانیارییەكان، ژنانی یەكگرتوو رێژەی 22%ی كۆنگرە پێكدەھێنن و 200 ئەندامی خوشكانی ئەو حزبە بەشداری لە كۆنگرەكەدا دەكەن.
ھ.م