كەشناسی رەوشی كەشوھەوای دوو رۆژی راگەیاند

كەشوھەوای ھەرێمی كوردستان

K24 - ھەولێر         

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو راگەیاند، بەگوێرەی پێشبینیەكان ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان لەنێوان نیمچەھەور و ھەوری تەواودا دەبێت، لە ھەندێك كات و شوێنی جیادا بارانی پچڕ پچڕ دەبارێت و لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەكان بەفر فربارێت. بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر 13 و سلێمانی 11 و دھۆك 10 پلە و لە كەركووك بەرزترین پلەی گەرما 15 پلەی سیلیزی دەبێت.

لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی یەكشەممە ئاسمانی ھەرێمی كوردستان نیمچەھەور دەبێت لە ھەندێك ناوچە ئەگەری نمەباران ھەیە.