ورده‌كاریی هێرشی سه‌ر بنكه‌ی (كه‌ی وه‌ن) له كه‌ركووك ئاشكرا ده‌كرێت
"11 تا 14 مووشه‌ك ئاراسته‌ی بنكه سه‌ربازییه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا كراوه"
K24 - هه‌ولێر:
گۆڤارێكی ئه‌مه‌ریكی زانیاریی ورد له‌باره‌ی هێرشه مووشه‌كییه‌كه‌ی سه‌ر بنكه‌ی سه‌ربازیی (كه‌ی وه‌ن) له كه‌ركووك ئاشكرا ده‌كات كه ئێواره‌ی رۆژی هه‌ینی روویدا و به‌هۆیه‌وه به‌ڵێنده‌رێكی ئه‌مه‌ریكی كه پێشتر سه‌رباز بووه و خانه‌نشین كراوه كوژراو ژماره‌یه‌ك سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكیش بریندار بوون.
گۆڤاری نیووز ویكی ئه‌مه‌ریكی له‌وباره‌یه‌وه نوسیوویه‌تی: "به‌رپرسانی هه‌واڵگریی ئه‌مه‌ریكا، سه‌ركۆنه‌ی ئه‌و گرووپانه ده‌كه‌ن كه له ئێرانه‌وه نزیكن و واشنتن پێیوایه تاران پاڵپشتیی له هێرشه‌كه‌ی سه‌ر بنكه سه‌ربازییه‌كه‌ی كه‌ركووك كردووه".
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی گۆڤاره‌كه، به‌هۆی مووشه‌كبارانه‌كه به‌ڵێنده‌رێكی ئه‌مه‌ریكی كه له وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا كاری ده‌كرد كوژراوه‌و برینداربوونی ژماره‌یه‌ك سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی و هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراقیشی لێكه‌وتووه‌ته‌وه.
نیووز ویك له‌سه‌ر زاری به‌رپرسێكی گه‌وره‌ی پێنتاگۆنه‌وه نوسیوویه‌تی: "دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م له هێرشه‌كه، سیستمێكی ئاراسته‌كردنی مووشه‌كی كاتیۆشایان له شوێنێكی چۆڵه‌وانی نزیك بنكه‌ی (كه‌ی وه‌ن) دۆزیوه‌ته‌وه. به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه 11 بۆ 14 مووشه‌ك ئاراسته‌ی بنكه‌كه كراوه، یه‌كێك له مووشه‌كه‌كانیش به‌ر كۆگایه‌كی بنكه سه‌ربازییه‌كه كه‌وتووه و له‌ناوه‌وه گڕی گرتووه".
گۆڤاره ئه‌مه‌ریكییه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه "هێشتا به فه‌رمی واشنتن ئۆباڵی هێرشه‌كه‌ی نه‌خستووه‌ته ئه‌ستۆی هیچ لایه‌نێكی دیاریكراو و هیچ گرووپێكیش به‌رپرسیارێتی خۆی له‌و هێرشه رانه‌گه‌یاندووه. ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ش هه‌یه هێرشه‌كه له‌لایه‌ن داعشه‌وه ئه‌نجام درابێت كه دژی بوونی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكان له عێراق و سڵ له په‌لاماردانی هیچ ناوه‌ندێكی سه‌ربازیی ئه‌مه‌ریكی و عێراقی و ته‌نانه‌ت خه‌ڵكی سڤیلیش ناكه‌نه‌وه.