لە كەركووك ھێرش كرایە سەر سەربازگەی K1

كوژراو و بریندار ھەن

K24 - ھەولێر

لە هێرشەکەی سەر سەربازگەی (کەی وەن) لە کەرکووک، سەربازێکی ئەمەریکا کوژراوە و ژمارەیەک سەربازی دیکەی ئەمەریکا و عێراق برینداربوون.

لە راگەیەندراوێکی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی دژی داعش دا هاتووە "لە هێرشەکەی سەر سەربازگەی (کەی وەن) کەرکووک، سەربازێکی ئەمەریکا کوژراوە و ژمارەیەک سەربازی دیکەی ئەمەریکا و عێراق برینداربوون".

 بەگوێرەی هەندێک سەرچاوە، هێرشەکە لە رێگەی هەشت گولـلە هاوەنەوە بووە.

هەر بۆ ئەم مەبەستەش مارک ئێسپەر، وەزیری بەرگری ئەمەریکا پەیوەندی تەلەفونی لەگەڵ عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی کاربەرێکەری عێراق ئەنجامدا.

لە ماوەی رابردوودا، ژمارەیەک هێرشی مووشەکی بۆ سەر ناوچەی سەوز و بنکە سەربازییەکانی ئەمەریکا لە عێراق ئەنجامدراون و میلیشیاکانی نزیک لە ئێرانیش تۆمەتبار دەکرێن.

ھ.م