دەرمانخانەی دایک لە سلێمانی داخرا

قایمقامیەتی سلێمانی راگەیەندراوێکی لەبارەیەوە بڵاوکردەوە

K24 – هه‌ولێر:

قایمقامیەتی سلێمانی بڵاویکردەوە، لەلایەن لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانییەوە و بەهۆی هەبوونی دەرمانی ماوەبەسەرچوو دەرمانخانەی دایک داخراوە.

لە راگەیەندراوێکی قایمقامیەتی سلێمانی هاتووە، دەرمانخانەی دایک لە شەقامی ئۆرزدی دەرکەوتووە دەرمانی ماوەبەسەرچووی بەسەر هاوڵاتیان ساخ کردۆتەوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، دەرمانی ماوەبەسەرچوو لەبری چارەسەری نەخۆشەکان زیانیان پێدەگەیەنێت بۆیە بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی دەرمانخانەی دایک داخراوە و خاوەنەکەشی روبەروی یاسا دەکرێتەوە.

 H.J