"ڤێدال بڕیاری دا بایكۆتی مه‌شقه‌كانی بارسێلۆنا بكات"

"تا كێشه‌كه‌ی بۆ چاره‌سه‌ر نه‌كه‌ن ئاماده‌ نییه‌ له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا پێی له‌ تۆپ بداته‌وه‌"

ئارتۆرۆ ڤیدال و بارسێلۆنا کێشە لە نێوانیان دروست بووە و چاوەرێ دەکرێت ئەو یاریزانە یانەکەی جێبێڵێت.

ئارتۆرۆ ڤیدال ناوەڕاستکاری چیللی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا لە دیمانەیەکدا لەگەڵ رادیۆی ئەی دی ئێنی وڵاتەکەی رایگەیاند بلاوگرانا ئەم وەرزە نزیکەی دوو ملیۆن و پێنج سەد هەزار یۆرۆی وەکو پاداشت پێنەداوە، بۆیە لە رێگەی پارێزەرەکانیانەوە بە دواداچوونی بۆ ئەم کێشەیە دەست پێکردووە و تا ئەو کاتەی مافە دارایییەکانی خۆی وەرنەگرێت، ئامادەنیە بەشداری راهێنانەکانی ئەم یانەیە بکات.

ئاشکرا کردنی ئەم هەواڵە لەلایەن ناوەڕاستکاری بارسا لە کاتێکدا، ئەو یاریزانە لە ماوەی رابردوو دەنگۆی زۆری لەسەر بووە یانەکەی بەرەو ئینتەر میلانی ئیتاڵیا جێبیڵێت و چاوەڕێش دەکرێت ئەم کێشەیە دەنگۆکان بە هێزتر بکەن و ڤیدال یانەکەی بەرە سێریا ئەی جێبێڵێت.

ڤیدالی ته‌مه‌ن 32 ساڵ، له‌ هاوینی 2018 له‌ یانه‌ی بایرن میونشن به‌رامبه‌ر 35 ملیۆن یۆرۆ په‌یوه‌ندی به‌ بارسێلۆنا كرد، له‌گه‌ڵ یانه‌ كه‌ته‌لۆنییه‌كه‌ له‌ كۆی 72 یاری، 8 گۆڵ و 8 ئاسیستی كردووه‌.