رۆناڵدۆ وانەی بازدان فێری نۆڤاک دۆکۆڤیچ دەکات

"زۆر خۆشحاڵبووم راهێنانم لەگەڵ ئەم هاوڕێیەم کرد"

K24 – هه‌ولێر:

لە گرتە ڤیدیۆیەک کە کریستیانۆ رۆناڵدۆ خۆی بڵاویکردووەتەوە، ئەو یاریزانە پورتوگالییە، وانەی چۆنیەتی بازدان و خۆ بەرزکردنەوە فێری نۆڤاک دۆکۆڤیچ یاریزانی ناوداری تێنسی سەر زەوی دەکات.

رۆناڵدۆ لەبارەی ڤیدیۆکە کە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام بڵاویکردووەتەوە، نووسیویەتی، دۆکۆڤیچ فێر دەکەم چۆن باز بدات. زۆر دڵخۆش بووم بە راهێنان کردن لەگەڵ ئەم هاوڕێیەم.

ئاماژەی بەوەشداوە، ڤیدیۆکەشمان پێنج ملیۆن ڵایک کراوە.

لە یارییەکەی بەرامبەر سامپەدۆریا، رۆناڵدۆ توانی دوو مەتر و 56 سانتیمەتر بەرزببێتەوە  و گۆڵ تۆمار بکات، ئەمەش هاندەرانی وەرزشیی تۆپی پێی سەرسام کرد.