ڕاگەیێندراوێك لە بارەگای بارزانییەوە

"سەرۆك بارزانی سكاڵای لەسەر هیچ كەسێك تۆمار نەكردووە"

K24- هه‌ولێر:

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا باره‌گای بارزانی هه‌واڵێك ره‌ت ده‌كاته‌وه‌، كه‌ له‌ هه‌ندێك سایتی كوردی و عه‌ره‌بی بڵاوبووه‌ته‌وه‌ و باس له‌وه‌ ده‌كات، گوایه‌ كه‌سێك له‌سه‌ر سكاڵای سه‌رۆك بارزانی ده‌ستگیركراوه‌.

ده‌قی راگه‌یه‌ندرواه‌كه‌ی باره‌گای بارزانی:

لە چەند سایتێكی كوردی و عەرەبی هەواڵێك بڵاو بووەتەوە، گوایە لەسەر سكاڵای سەرۆك بارزانی هاووڵاتییەكی عێراقی بە تۆمەتی ناوزڕاندن لە شاری نەجەف ده‌ستگیركراوه‌.

لێرەدا بە هەموو لایەك ڕادەگەیێنین، ئەم بابەتە دوور و نزیك پەیوەندی بە سەرۆك بارزانییەوە نییە و سەرۆك بارزانی سكاڵای لەسەر هیچ كەسێك تۆمار نەكردووە و بە هیچ شێوەیەك ئاگاداری بابەتی لەمشێوەیە نین و پەیوەندیشمان پێوە نییە.

ڕاگەیاندنی بارەگای بارزانی

H.B