ڕاگەیێندراوێك لە بارەگای بارزانییەوە
"سەرۆك بارزانی سكاڵای لەسەر هیچ كەسێك تۆمار نەكردووە"
K24- هه‌ولێر:
له راگه‌یه‌ندراوێكدا باره‌گای بارزانی هه‌واڵێك ره‌ت ده‌كاته‌وه، كه له هه‌ندێك سایتی كوردی و عه‌ره‌بی بڵاوبووه‌ته‌وه و باس له‌وه ده‌كات، گوایه كه‌سێك له‌سه‌ر سكاڵای سه‌رۆك بارزانی ده‌ستگیركراوه.
ده‌قی راگهیهندرواهكهی باره‌گای بارزانی:
لە چەند سایتێكی كوردی و عەرەبی هەواڵێك بڵاو بووەتەوە، گوایە لەسەر سكاڵای سەرۆك بارزانی هاووڵاتییەكی عێراقی بە تۆمەتی ناوزڕاندن لە شاری نەجەف ده‌ستگیركراوه.
لێرەدا بە هەموو لایەك ڕادەگەیێنین، ئەم بابەتە دوور و نزیك پەیوەندی بە سەرۆك بارزانییەوە نییە و سەرۆك بارزانی سكاڵای لەسەر هیچ كەسێك تۆمار نەكردووە و بە هیچ شێوەیەك ئاگاداری بابەتی لەمشێوەیە نین و پەیوەندیشمان پێوە نییە.
ڕاگەیاندنی بارەگای بارزانی
H.B