كاندیدی ئه‌مینداری یه‌كگرتوو ره‌خنه له حزبه‌كه‌ی ده‌گرێت
"ئه‌و بۆشاییه‌ی له‌لایه‌ن یه‌كگرتووه‌وه درووست بووه له‌لایه‌ن ته‌وژمی سه‌له‌فییه‌وه پڕكراوه‌ته‌وه"
K24- هه‌ولێر:
ئەبوبەکر کاروانی، کاندیدی ئەمینداری یەکگرتووی ئیسلامی لە گوتارێکیدا رەخنە لە حزبەکەی دەگرێت و دەڵێت: کاری لەپێشینەی ئەمیندار و سەرکردایەتی داهاتووی یەکگرتوو دەبێت کارکردن بێت لەسەر دانانی ژێرخانێکی ئابووری بۆ یەکگرتوو، تاوەکو چیتر ئەو حزبە لەسەر یارمەتی نەژیت.
ئەبوبەکر کاروانی هەروەها گوتیشی: یەکگرتوو لە پرسی بانگخوازیش پاشەکشەی کردووە و بەهۆی نوێنەکردنەوەی شێوازەکانی بانگخوازی، بۆشاییەك لە بانگخوازی دروست بووە و ئێستا ئەو بۆشاییە لەلایەن تەوژمی سەلەفی پڕکراوەتەوە.
H.B