ئه‌بوبه‌كر كاروانی داوای كۆنگره‌یه‌كی پێشوه‌خته بۆ یه‌كگرتوو ده‌كات
"پێویسته ئه‌میندار و سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتوو كار له‌سه‌ر دانانی ژێرخانێكی ئابووری بكه‌ن"
K24- هه‌ولێر:
ئەبوبەکر کاروانی، لە گوتارێکدا رەخنە لە حزبەکەی دەگرێت و دەڵێت: کاری لە پێشینەی ئەمیندار و سەرکردایەتی داهاتووی یەکگرتوو دەبێت کارکردن بێت لەسەر دانانی ژێرخانێکی ئابووری بۆ یەکگرتوو.
ئەبوبەكر كاروانی پێشنیازیش دەكات، دوای دوو ساڵ كۆنگره‌یه‌كی پێشوه‌خته بۆ حزبه‌كه‌یان بكرێت، به‌مه‌به‌ستی درێژه‌دان به كاروانی گۆڕانكاری.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، ئه‌مڕۆ له هه‌شته‌مین كۆنگره‌ی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان، سه‌لاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هائه‌دین به ئه‌مینداری گشتیی یه‌كگرتوو هه‌ڵبژێردرایه‌وه.
سه‌لاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هائه‌دین 546 ده‌نگی ئه‌ندامانی كۆنگره‌ی به ده‌ستهێنا و، دوای ئه‌ویش ئه‌بوبه‌كر كاروانی 342 ده‌نگی ئه‌ندامانی كۆنگره‌ی به‌ده‌ستهێنا و نه‌یتوانی ببێته ئه‌مینداری یه‌كگرتووی ئیسلامی.
لە كۆی 902 ده‌نگده‌ر، 10 دەنگ بەتاڵ بووە و 4 دەنگیش پووچەڵ بووە و 888 دەنگ بەفەرمی هەژمارکراوە.
كۆنگره‌ی هه‌شته‌می یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان ئه‌مڕۆ له شاری هه‌ولێر به به‌شداری 902 ئه‌ندامی كۆنگره به‌رێوه‌چوو.
H.B