بەرپرسێکی ئەمه‌ریکی وردەکاری هێرشەکەی سەر بنکەی سەربازی کەی وه‌ن دەخاتەڕوو
"حەشدی شەعبی و داعش لە دەورووبەوری بنکەی سەربازی کەی وەن و کەرکووك چالاکن"
K24- هه‌ولێر:
بەرپرسێکی ئەمه‌ریکی وردەکاری هێرشەکەی سەر بنکەی سەربازی کەی وەن له كه‌ركووك دەخاتەڕوو و دەڵێت: مەترسی گروپەکانی سەر بەئێران لە مەترسی داعش بۆ سەر هێزەکانی ئه‌مه‌ریكا زیاترە.
ئەو بەرپرسە ئەمه‌ریکییە بە ئاژانسی فرانس پرێسی راگەیاندووە، شەوی رابردوو 30 مووشەك ئاراستەی بنکەی سەربازی کەی وەن له كه‌ركووك کراون و، بەهۆیانەوە کەسێك کە لەگەڵ سوپای ئەمه‌ریکا کار دەکات کوژراوە و دووانی دیکەش برینداربوونە.
ئەو بەرپرسە ئەمه‌ریکییە ئاماژەی بەوەشکردووە، حەشدی شەعبی و داعش لە دەورووبەوری بنکەی سەربازی کەی وەن و کەرکووك چالاکن و دووپاتیش ده‌كاته‌وه، مەترسی گروپەکانی سەر بە ئێران لە مەترسی داعش بۆ سەر هێزەکانی ئەمه‌ریکا لە عێراق زیاترە.
H.B